سەرەکی » هەمەڕەنگ » خەڵاتی چارلی چاپلن بۆ هیلین میرین

خەڵاتی چارلی چاپلن بۆ هیلین میرین

کۆمەڵەی سینەماکارانی ئەمریکی بڕیاریدا خەڵاتی چارلی بۆ ساڵی 2018 ببەخشێتە (هیلین میرین) ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان. ئەم رێزلێنان‌و خەڵاتکردنە لەبەرامبەر پەنجا ساڵ کارکردنی ئەم خانمە سینەماکارە بەریتانیاییەیە لەبواری سینەمادا. بڕیاریشە لەسەرەتای ساڵی 2018دا لەمەراسیمێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان‌و سینەماکارانی جیهان تێیدا ئامادە دەبن ئەو خەڵاتە ببەخشرێتە هیلین میرین.
شایەنی باسە ئەم خەڵاتە ساڵی 1972 بەخشراوەتە چارلی چاپلن، ئیتر لەو ساڵە بەدواوە ئەم خەڵاتە کرا بەناوی چارلی چاپلن-ەوەو پێشتریش بەخشراوەتە چەندین سینەماکاری جیهان لەوانە: (ئەلفرێد هیچکۆک، ئەلیزابیس تایلۆر، میرل ستریپ، تۆم هانکس، رۆبرت دەنیرۆ.
شایانی باسە هیلین میرین ساڵی 1967 توانیویەتی خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبهێنێت بۆ رۆڵبینینی لەفیلمی (ذا کوین)، هەر لەم ساڵانەدا ئەم خانمە سینەماکارە لەبەرامبەر رۆڵبینینی لەدرامای تەلەفزیۆنی (ئەلیزابێسی یەکەم) خەلاتی ئیمی پێبەخشراوە.

 616 جار بینراوە