سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » با هەڵی وەراند

با هەڵی وەراند

په‌رژین عه‌بدولڕه‌حمان

بەرەبەیانێکی پاییز
گەڵا دەباری
با دەی لوراند
ژنێک، قژ ئاڵۆزکاو
هیچ لەسەر خۆی نەبوو
لەناو کزەبایەکی ساردا
سوتووی جگەرەکەی دەتەکاندو
درۆی پیاوێکی سپی وەک بەفری
هاتەوە یاد.
لەبەر خۆیەوە:
ئای…قەدەر چ پەندێکی پێ دام
چۆن بەشووی دام
بە خەونیش نەم دیبوو.
ئەم دەستگیرانە شارە
نە ڕوخساری سپی
نە دڵی سپی.
ئەو ژنە قرچەی دەهات
لە قەهرا نغرۆی چاکەتە ڕەشەکەی ببوو
هیچ لە سەر خۆی نەبوو
قرچەی خەونەکانی دەهات
ملپێچە سوورەکەی
چاکەت و کراسەکەی
با هەڵی وەراند
قرچەی دەهات
ڕووت
و
قووت
با
هەڵی
وەراند

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*