سەرەکی » وەرزش » تاناك بووه‌ پاڵه‌وانی رالی فینله‌ندا

تاناك بووه‌ پاڵه‌وانی رالی فینله‌ندا

ئۆت تاناكی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی رالی پارێزگاری له‌ نازناوی رالی فینله‌ندا كرد كه‌ قۆناغی نۆیه‌می پاڵه‌وانێتی جیهان بوو له‌ رێگه‌یه‌وه‌ جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ نزیكترین ركابه‌ره‌كانی زیاد كرد.
تاناك له‌ رالی فینله‌ندا به‌ ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت و له‌ زۆرینه‌ی‌ قۆناغه‌كانی ئه‌م رالیه‌ له‌ پێشه‌نگیدابوو به‌ جۆرێك له‌ كۆتاییدا توانی به‌جیاوازی 25 سانیه‌ پێش ئیسابیكا لابی شۆفێری سیترۆین بكه‌وێت و یاری ماتا لاتفای‌ش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش تاناك ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی رالی گه‌یانده‌ 180 خاڵ و جیاوازیه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ سیباستیان ئۆجیه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو زیاتركرد كه‌ خاوه‌نی 158 خاڵه‌ و تێری نۆڤیلیش به‌ 155 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وه‌رزشی جیهانیی له‌ مانگی ئابدا

ئه‌م مانگی ئابه‌ی ساڵی 2019 وه‌رزشی جیهانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌، ...