سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: چەسپاندنی یەكڕیزیی نیشتمانی

سەرۆك كۆمار: چەسپاندنی یەكڕیزیی نیشتمانی

رۆژی 5/8/2019، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازییكرد لە ژمارەیەك كەسایەتیی شاری داقوق.
لە دیدارێكدا سەرۆك بەرهەم خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە دیداری لەگەڵ وەفدێكی شاری داقوق و ئاماژەیكرد بە گرنگی رۆڵی كەسایەتییەكانی شارەكە لە بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان و بەرجەستەكردنی ئاشتی و سەقامگیری لە شارەكەدا، هاوكات قوربانیدانی خەڵكی داقوقی لە جەنگی دژی بە تیرۆریستانی داعش بەرزنرخاند.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند: خەڵكی عیراق سوورە لەسەر دەستەبەركردنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و چەسپاندنی یەكڕیزیی نیشتمانی لەنێوان گشت پێكهاتەكان و رەتكردنەوەی توندوتیژی و رق و كینە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*