سەرەکی » کەلتوور » خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەنرا

خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەنرا

لەشاری سلێمانی خولی چوارھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
لەوبارەیەوە فوئاد جەلال ڕەشید بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: فێستیڤاڵەکە لە 1ی 10ی ئەمساڵ دەستپێدەکات و ماوەی ھەفتەیەک واتە ھەتاوەکو 7ی 10 بەردەوام دەبێت، نزیکەی 250 میوان ئامادە دەبێت، ئەمساڵ زیاتر تەرکیز کراوەتە سەر سەرۆکی فێستیڤاڵەکان و سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکانی بەرھەمهێنانی فیلم، بۆئەوەی ھانیان بدەین کە بێنە کوردستانەوە.
فوئاد جەلال وتیشی: بەرھەمی ئەم فێستیڤاڵانە ئەوەیە توانیمان لە مانگی سێ ھەتاوەکو مانگی شەش فیلمێکی گەورەی عیراقی لەشاری سلێمانی بە ئەنجام بگات کە بودجەکەی دوو ملیۆن دۆلار بوو فیلمەکەش بەناوی (ڕۆژێک لە بەغداد بوو) کە ئەکتەری کوردو عەرەبی تێدایە، لە پڕۆژەی دووەمماندا سەرقاڵی فیلمێکین بەناوی تاقیکردنەوە بە ملیارێک و 200 ھەزار دینار بەھاوبەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەرھەم دێت.
وتیشی: ئەمساڵ نزیکەی 200 فیلم نمایش دەکرێت، فیلمەکانیش لە سیتی سینەما و سینەما سالم و تەلاری ھونەر نمایش دەکرێت.

لە snnەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

‎كۆسرەت رەسوڵ: هەولێر بۆ یەكێتی قەڵای سەوز و پشتوپەنایە

دوێنێ، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) بەهاوڕێیەتیی سەعدی ...