سەرەکی » وتار » رەهبەر سەید برایم » چی لێ‌ تێنەگەیشتم

خەندەی خەبات

چی لێ‌ تێنەگەیشتم

حاجی مینا غای گربداغ خوشكەزای ئۆمەر ئاغا بابەكر ئاغای پشدەر بوو، نێوانیان نەبوو، خێرخوازێ‌ لە گوندی گردە سپیان لەئاغایانی میراودەلی (سەلیم محەمەد ئاغای خدر ئاغا) سەلیم چاوشین دەیەوێ‌ ئاشتیان بكاتەوە، داوەتێك سازدەكات، هەروەك پێكەوە دەبن خاڵ و خوشكەزا، ئۆمەر ئاغا دەڵێ بابزانم حاجی مینا ئاغا چیدەوێ‌ كێشەی چییە چ دەڵێ؟ حاجی مینا ئاغاش عەرەبی دەزانێ و خوێندەواربوو خووی وابوو كە قسەی دەكرد وشەی عەرەبی زۆر بەكاردەهێنا، دەڵێت بەڕەحابەتی سەدر دێمە پێش، بەڵام خاڵم حوبی زەهوری هەیە، موتەمەلیقی بۆ ناكەم خاڵم هەروایە! ئۆمەر ئاغا یەك وشەی عەرەبی نازانێ‌ دەڵێ: چی تێنەگەیشتم باسی چیكرد ئەو قسانە یەعنی چی؟ ئاخر تێك نەگەین چۆن ئاشت ببینەوە!!.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*