سەرەکی » وەرزش » بۆندی سپۆنسه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پوما ئیمزا كرد

بۆندی سپۆنسه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پوما ئیمزا كرد

كۆمپانیا پومای ئه‌ڵمانی بۆندێكی سپۆنسه‌ری له‌گه‌ڵ پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی ئیمزاكرد.
به‌پێی ئه‌و بۆنده‌ سپۆنسه‌ریه‌ش پیپ گواردیۆلا له‌ یاریگاو كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان به‌ جل و به‌رگ و كه‌ل و په‌لی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و بۆنده‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كۆمپانیاكه‌ بۆندێكی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی به‌ بڕی 650 ملیۆن پاوه‌ند ئیمزا كرد كه‌ له‌ وه‌رزی داهاتوه‌وه‌ جێگه‌ی‌ كۆمپانیای نایكی ئه‌مریكی ده‌كرێته‌وه‌.
پیپ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ یارییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو به‌ جل و به‌رگری ئه‌و كۆپانیایه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵانی رابردوو پیپ لۆگۆی هیرنۆ هودی ده‌پۆشی كه‌ له‌وه‌ته‌ی‌ له‌ بارسێلۆنا كاری راهێنه‌ری ده‌ستپێكردبوو بۆندی له‌گه‌ڵیان هه‌بوو.
ده‌یلی مه‌یڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ پیپ وه‌رزی رابردوو 30 پارچه‌ جل و به‌رگی جیاوازی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پۆشیوه‌ كه‌ دواجار له‌ زیادكردنی ئاشكرا بۆ كاری خێرخوازی فرۆشران.
سه‌باره‌ت به‌ بۆنده‌كه‌ش پیپ وتی: دڵخۆشم كه‌ بووم به‌ به‌شێك له‌ پوما، فه‌لسه‌فه‌ی یۆهان كرۆیف كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌بووه‌، ئه‌ویش به‌شێك بوو له‌ خێزانی پوما بۆیه‌ دڵخۆشم له‌سه‌ر رێچكه‌ی‌ ئه‌و ده‌ڕۆم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پاڵه‌وانێتی ساڵانه‌ی‌ بیاسلۆن بۆ تانك له‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو

پاڵه‌وانێتی ساڵانه‌ی‌ بیاسلۆن بۆ تانك له‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ بووه‌ ...