سەرەکی » وەرزش » هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناینگۆلان بۆ كالیاری چی بوو؟

هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناینگۆلان بۆ كالیاری چی بوو؟

رادجا ناینگۆلانی یاریزانی یانه‌ی‌ ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ ماوه‌ی‌ وه‌رزێك به‌خواستن په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ كالیارییه‌وه‌ كرد، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا چه‌ندین یانه‌ی‌ گه‌وره‌تر داوای ئه‌و یاریزانه‌یان ده‌كرد.
ناینگۆلان له‌گه‌ڵ هاتنی كۆنتی راهێنه‌ری نوێی ئینته‌ر میلان پێی راگه‌یه‌ندرا به‌شێك نابێت له‌ پلانه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره‌ بۆیه‌ داوای لێكرا به‌دوای یانه‌یه‌كی نوێ بگه‌ڕێت و دواجاریش گه‌ڕایه‌وه‌ كالیاری.
هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین یانه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانیان به‌ڵام دواجار به‌ هۆكاری خێزانی ناینگۆلان بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه‌ كالیاری به‌تایبه‌ت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌و له‌و شاره‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، بۆیه‌ به‌باشی زانی بچێته‌ ئه‌و یانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵی بێت له‌كاتی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن.
ناینگۆلان وه‌رزی رابردوو به‌ ئاستی باش له‌ ئینته‌ر ده‌ركه‌وت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ره‌فتاره‌كانی له‌گه‌ڵ كاركردنی كۆنتی ناگونجێت ئه‌و راهێنه‌ر پشتی پێنه‌به‌ست.
ناینگۆلان پێشتر یاریزانی كالیاری بووه‌ له‌نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2014 و 150 یاریشی به‌ درێسی ئه‌و یانه‌یه‌ كردوه‌و دواتر چووه‌ته‌ رۆماو له‌وێشته‌وه‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردوو چوه‌ ئینته‌ر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پاڵه‌وانێتی ساڵانه‌ی‌ بیاسلۆن بۆ تانك له‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو

پاڵه‌وانێتی ساڵانه‌ی‌ بیاسلۆن بۆ تانك له‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ بووه‌ ...