سەرەکی » هەواڵ » هەنگاوەكانی ئامادەكاریی بۆ كۆنگرەی چوارەم ئەرێنییە

ئەنجومەنی ناوەندی:

هەنگاوەكانی ئامادەكاریی بۆ كۆنگرەی چوارەم ئەرێنییە

دوێنێ، لەكۆبوونەوەی سكرتاریەت‌و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكاندا، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای یەكێتی‌و ئەو كۆدەنگییە ئۆرگانییەی سەبارەت بەبەستنی كۆنگرە هاتۆتەئاراوە، ئەنجومەنی ناوەندی، هەنگاوەكانی ئۆرگانە پەیوەندیدارەكانی یەكێتی بەئەرێنی هەڵسەنگاندو داواش ئاراستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكات تا لەكۆبوونەوەی داهاتوودا بڕیار لەسەر دیاریكردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە بدەن بەپێی ئەو ئەركەی كە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دیاریكردووە، بەتایبەت كە هیچ لەمپەڕ‌و بەربەستێكی جدی لەبەردەم ئەنجامدانی كۆنگرە نەماوە‌و بەستنی كۆنگرە لەكۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستییەكی گرنگ‌و هەنووكەیی بۆ یەكێتی، كە ئەنجومەنی ناوەندی‌و مەكتەبی رێكخستنیش پێشنیازی رۆژی 21/11/2019 دەكەن.
لەكۆبوونەوەكەدا، سەبارەت بەئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژەی پەیڕەو، كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەركە لەسەرشانی ئەنجومەنی ناوەندی، داوا لەئۆرگان‌و هەڤاڵان كرا هەر پڕۆژەو پێشنیارو سەرنجێكیان هەیە، بۆ ئەنجومەنی ناوەندی بنێرن، كە دواتر دوا هەڵسەنگاندن‌و پێداچوونەوە بۆ رەشنووسی پڕۆژەی پەیڕەوی ناوخۆ دەكرێت‌و دوای هەمواركردنی بەڕەسمی، وێنەیەكی دەنێردرێت بۆ جێگرانی سكرتێری گشتی‌و دەستەی كارگێڕی‌و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی‌و سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی، پاشان دەبێتە پڕۆژەی ئامادەكراوی رەسمیی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ بەردەم ئەندامانی كۆنگرەی چوارەم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: یەكێتی بەرەو كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئاڕاستە بكەین

شوان كەریم سەركەوتنی كۆنگرەی یەكێتی بۆ نوێبوونەوەی یەكێتی، ئەركێكی هەڤاڵانەی ...