سەرەکی » هەواڵ » گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140پەڕە 3

ئەنجومەنی وەزیران:

گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140

لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران درا بەهەماهەنگیی لەگەڵ دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بۆ بەدواداچوون ‌و گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بۆ دانانی رێكارەكانی جێبەجێكردنی مادەی 140 بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی.
دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت ‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوە و چەند بڕیارێكی دەركرد. لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی حكومەت، ئاماژەیكرد بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە راڤەكردنی مادەی 140ی دەستوور ‌و بڕیاردرا بەزیندوومانەوەی مادەی ئاماژەپێكراو. لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران درا بەهەماهەنگیی لەگەڵ دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بۆ بەدواداچوون ‌و گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بۆ دانانی رێكارەكانی جێبەجێكردنی مادەی 140 بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.
ئاماژەكردن بە پێداچوونەوە بە لیستی ئەو كەسانەی بەناوی كەمئەندام ‌و خاوەن پێداویستی تایبەت تۆماركراون ‌و سوودمەندبوون لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، لەوبارەیەوە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆسەی پێداچوونەوە، بڕیاری گەڕاندنەوەی مووچەی زیاتر لە 13 هەزار كەمئەندام ‌و خاوەن پێداویستی تایبەتی درا.
سەرۆكایەتیی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە
هەردوێنێ هەردوو سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، تەئكید لە هەماهەنگی و هاوكاریی لەنێوان هەردوولا و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان كرایەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كراوە

شوان كەریم دوێنێ لەمەراسیمێكی تایبەتدا و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی ...