بی بی سی
په‌یمانگای سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی جیهان له واشنتۆن راپۆرتێكی نوێی له باره‌ی به‌كارهێنانی ئاوی سازگار له‌سه‌ر زه‌وی بڵاو كردۆته‌وه‌و تیایدا هاتووه، به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رزه‌وییه‌وه به‌كارهێنانی ئاوی سازگار له راده‌به‌ده‌ر زیادی كردووه‌و 400 ناوچه له سه‌رتاسه‌ری جیهان كێشه‌ی له‌و رووه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست بووه.
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، به‌هۆی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ناچار بن كۆچ بكه‌ن بۆ شوێنی باشتر‌و ئه‌وه‌ش ململانێ‌و شه‌ڕی خوێناوی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت.
له مهكسیكو چیلی-یه‌وه بگره تا ده‌گات به هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌فریقاو هه‌ندێك ناوچه‌ی گه‌شتیاریش له باشووری ئه‌وروپا ئاوی سازگار زیاتر له‌و بڕه به‌كار ده‌هێنن كه له ناوچه‌كه‌یاندا هه‌یه‌و به‌رده‌سته به ئاوی سه‌ر زهویو ئاوی ژێر زه‌ویشه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته تا ئێستا 2,69 ملیار كه‌س كێشه‌ی به‌كارهێنانی ئاوی سازگاری هه‌یه كه ده‌كاته سێیه‌كی دانیشتوانی جیهانو 17 ده‌وڵه‌تیش تا راده‌ی مه‌ترسیدار كێشه‌ی كه‌میی ئاوی سازگاریان هه‌یه، 10 بێئاوترینو وشكترین وڵاتیش كه‌وتوونه‌ته خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.