سەرەکی » هەمەڕەنگ » جێنیفه‌ر لۆپێز له‌ روسیا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێتپەڕە 2

جێنیفه‌ر لۆپێز له‌ روسیا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت

روسیا توده‌ی‌

جێنیفه‌ر لۆپێزی‌ گۆرانبێژی‌ به‌ناوبانگی‌ جیهانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت‌و پڕ جۆش‌و خرۆشی‌ له‌ مۆسكۆی‌ پایته‌ختی‌ روسیا پێشكه‌ش كرد، ئاهه‌نگه‌كه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ گه‌شتێكی‌ هونه‌ری‌ خۆیدایه‌ به‌ جیهاندا كه‌ ناوی‌ ناوه‌ ئیتس مای‌ پارتی‌.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا جێنیفه‌ر چه‌ند گۆرانییه‌كی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ پێشكه‌ش كرد، كه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنج‌و په‌سه‌ندی‌ هه‌وادارانی‌ خۆی‌ بوون، وه‌ك نه‌ریتی‌ هه‌میشه‌ی‌ خۆیشی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ به‌ كۆمه‌ڵێك سه‌مای‌ جوان‌و جۆراوجۆر رازانده‌وه‌.
ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ جێنیفه‌ر له‌ مۆسكۆ كه‌ كچه‌ 11 ساڵانه‌كه‌ی‌ خۆیشی‌ له‌گه‌ڵدا بوو، نزیكه‌ی‌ سه‌عات‌و نیوێكی‌ خایاند‌و به‌ تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا گۆرانی‌ تایتانیۆمیان پێشكه‌ش كرد، كه‌شێكی‌ پڕ جۆش‌و خرۆشیان بۆ ئاماده‌بوان دروست كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چەند بەرهەمێک تۆمار دەكەن

هەردوو هونەرمەند رێبین جەمال و دەرباز شێرزاد پێكەوە چەند بەرهەمێكی ...