سەرەکی » زانست » روسیا وزه‌ ده‌دات به‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانپەڕە 2

روسیا وزه‌ ده‌دات به‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان

زاناكانی‌ ئه‌كادیمیای‌ مۆگایسكی‌ روسی‌ تایبه‌ت به‌ بواری‌ سه‌ربازی‌ له‌ بۆشایی ئاسمان كار له‌سه‌ر دروست كردنی‌ وێستگه‌یه‌كی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ وزه‌ ده‌كه‌ن له‌ خولگه‌ی‌ زه‌ویدا، ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌ش پێدانی‌ وزه‌یه‌ به‌و مانگه‌ ده‌ستكردانه‌ی‌ توانای‌ وه‌رگرتنی‌ وزه‌ی‌ تیشكی‌ خۆریان نامێنێت.
به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرتێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌زڤێستیای‌ روسی بنه‌مای‌ كاری‌ پڕۆكه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌یان رۆبۆت ده‌خه‌نه‌ كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ وزه‌ له‌ تیشكی‌ خۆر‌و هه‌روه‌ها له‌و تیشكانه‌ش كه‌ زه‌وی‌ ده‌یداته‌وه‌، پاشان هه‌موو ئه‌و وزه‌یه‌ كۆده‌كاته‌وه‌‌و هه‌ر سه‌ته‌لایتێك پێویستی‌ پێی‌ بێت دایداتێ.
هه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، رۆبۆته‌كان له‌ شێوه‌ی‌ ده‌فری‌ فڕیودان كه‌ له‌فلمه‌كاندا ده‌یانبینین، به‌ڵام به‌هۆی‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ نوێوه‌ توانایه‌كی‌ زۆریان هه‌یه‌ له‌ وه‌رگرتن‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی‌ خۆر، سوودی‌ پڕۆژه‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكردانه‌ی‌ بچووكن‌و خۆیان توانای‌ وه‌رگرتنی‌ وزه‌یان نامێنێت، ته‌مه‌نیان درێژ ده‌كرێته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*