سەرەکی » وتار » نوگرە سەلمان شوینه سامناكه‌كه‌ی‌ ئه‌نفال

نوگرە سەلمان شوینه سامناكه‌كه‌ی‌ ئه‌نفال

کۆژین سدیق

کاتێک ڕادەمێنی لە مێژووی کورد زۆر کارەساتی دڵتەزێنی تێیدایە کە جاری وایە ناتوانی بیخوێنیتەوە تراژیدیاکانی کورد ئەمەندە زۆره کەدەرهێنەرێکی باش دەتوانێ باشترین فیلمی لی دەربکات، بەدرێژای مێژووی کورد سەردەم لەدوای سەردەم کوردلەلایەن دەسەڵات دارەکانی عێراق چەوسێندراوەتەوە کاتێک سوپای عێراق دروست دەبێت لەساڵی ١٩٢١ یەکەم فه‌وج ناوی ئیمام موسای کازمە، ئەو فه‌وجه یەکەم چالاکی پەلاماری سلێمانی و سوپاکەی شێخ مەحمودی دا، ئیتر سەردەم لەدوای سەردەم کورد هەم لەعێراق و سێی پارچەکەی تر چەوسێندراوەتەوە، سوپای عێراق بۆ کورد مایەی ماڵوێرانی و خوێنڕشتن بووە، کەهیچ کاتێک کورد خۆشی بەو سوپایه‌ نه‌هاتووه، لەناو ئەم تراژیدیایە کەباسی دەکەم کۆمەڵێک شوێن و کەس هەیە کە هەر تاکێکی کورد کاتێک گوێبستی دەبێت یەکسەر بیری بۆلای ئەشکەنجەدان و زیندانی و کوشتن دەچێتەوە، بۆنمونە ناوێک کاتێک باسی دەکەیت جگە لەدڕەندەی و کاری نامرۆڤانە هیچی ترت بیر نیە، ئەویش (بارق)ە، ئەو کەسەی دەستێکی باڵای ھەبوولە ئەنفالکردنی کوردستاندا، ئەوەی گوێی لەو ناوە دەبێت دەزانێ چ کەسێکی دڕندەو خراپە کەسوکاری ئەنفال بەبیستنی ئەم ناوە ئیتر خەم دایان دەگرێ، شوێنێک کە هیچ کاتێک کورد بیری ناچێتەوەو بەبیستنی ئەم ناوە مردن لەبرساو مردنی منداڵی بیردەکەوێتەوە ئەویش نوگرە سەلمانە، ئەو پێگەیەی لە یادەوەری هەموو كوردێكدا هەیە و بە سیمبولی جینۆسایدی كورد و دۆكیۆمینتی سەرەكی ئەنفالی كورد دادەنرێت، كە لە ناوەراستی سەددەی رابردوو و لە میانەی پرۆسەی ئەنفال، بۆ جینۆسایدكردن و كوشتنی بە كۆمەلی گەلی كورد، رژێمی پێشوی عیراقی بەعسیی، وەك ناوەندێك سوودی لێ وەرگرت، گرتووخانەی نوگرە سەلمان یەکێکە لە کۆنترین گرتووخانەکانی عێراق کە دەکەوێتە ناحیەی سەلمان لە پارێزگای موسەنا، گرتووخانەکە لە بیابانێکی نزیک لە سنوورەکانی عێراق – سعودیەدایە و لە بیستەکانی سەدەی رابردوو لە لایەن ئینگلیزەکانەوە دروستکراوە.
نوگرە سەلمان ئەو شوێنەی لەمێشک و یادی ھەموو تاکێکی کوردا یادگاریی و وێنەیەکی تاڵە، تاکی کورد ھەر کە نوگرە سەلمان دێتە بەرگوێی یەکسەر مێشک و یادگای بۆ شوێنێکی تابڵێی ناخۆش و تاڵ دەچێت شوێنێک پڕیەتی لەزریکەی منداڵی ساوا کە لەتاو برسێتی و نەبوونی شیر دەزریکێنێ، شوێنێک پڕییەتی لەناڵەو گریانی ئەو دایکانای کە نازانی چی بکات لەتاو منداڵەکانی کە لەبەرچاوی دەمرن، شوێنێک پریەتی لەو دایکانەی لە تاو براو ھاوسەر و کوڕەکانیان نازانن ھاوار بەرەو کوێ بەرن، شوێنێک پریەتی لەو کچانەی کە بەئومێدەوە تەماشای ژیانیان دەکرد بێ ئاگا لەوەی نوگرە سەلمان شوێنی بێ ئومێدکردنیانە، شوێنێک کە پڕیەتەی لەدەنگی ئەو سەگە ڕەشە گەورەو زۆر برسیانەی کەلەدەرەوە چاوەڕوان بوون تا سەربازەکان منداڵێکی ساوای کورد یا ئافرەتێکی کورد یاخود دایکێکی بێ تاوان و بێ ئاگا، کە تەنھا تاوانی کورد بونە فڕێبدەنە ئەو دیو دەرگاکەو ئەمانیش بەھەڵەداوان پەلاماریان بدەن و بیانخۆن.
کردەکانی ئەنفال یەکێکە لە دڕندانەترین شێوازەکانی قڕکردنی کورد لە مێژوودا کە رژێمی پێشووی بەعس لە عێراق بە سەرپەرشتی سه‌دام حسین ساڵی (١٩٨٨) ئه‌نجامیدا، ئەو کردەیە بووە ھۆی زیندە بەچاڵکردنی (١٨٢٠٠٠) كورد کە بەشی هەرە زۆریان ژن و منداڵ بوون، ھەڵمەتەکە لە لایەن علی‌ حسن مه‌جیدی ئامۆزای سەدام حسین کە سەرپەرشتی کیمیابارانی ھەڵەبجەیشی لە ساڵی ( ١٩٨٨ ) کرد ، بەڕێوەچوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*