و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
وڵاته عهرهبییهكانو به تایبه‌تیش وڵاتانی كه‌نداو، هه‌ریه‌كه‌یان له‌لایه‌ن خێزانێكه‌وه به‌ڕێوه دهبرێتو شێوازی ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌گه‌ر پاشایه‌تی بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له سعودیه هه‌یه، یان میرنشینی بێت وه‌ك قه‌ته‌رو ئیمارات، یان سوڵتان نشین بێت وه‌ك عومان پشتاوپشتهو باوك بۆ كوڕی جێ ده‌هێڵێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه له ناو هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌شدا زۆر جار به كودهتاو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و یاخیبوونی كوڕ له باوك‌و برا له برا ده‌سه‌ڵات ئاڵوگۆڕی پێكراوه، وڵاته دراوسێكان له نێوان خۆیشیاندا كۆك نین‌و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكدا، ئه‌و ناكۆكییه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان جیاوازیی نهتهوهییو ئایینی‌یان نییه، ته‌نانه‌ت جیاوازی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ردنی وڵاتیشیان نییه، كێشه‌كه ئه‌وه نییه لایه‌كیان سه‌رمایه‌داری لیبراڵ بێت‌و ئه‌وی دی سۆشیالیستی، هه‌موویان تۆتالیتارنو سیستمی ئابوورییان ده‌وڵه‌تی قازانجخوازی تاك سه‌رچاوه‌ن كه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئابوورییه‌كه‌یان پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ناكۆكن‌و ناكۆكییه‌كه‌ش ته‌نیا له نێوان خێزانه‌كاندایه، ئه‌و خێزانانه‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
وڵاتانی كه‌نداو به‌شێكن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به درێژایی مێژوو پڕیه‌تی له شه‌ڕو ململانێ، ململانێی نێوان ئێران رۆما، ئێران‌و ئیسلام، پاشان له نێوان ئیسلام‌و ئه‌وروپاداو ململانێی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش زیاتر له نێوان سێ جه‌مسه‌ردایه، ئێران‌و توركیا‌و سعودیه، كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت، ناكۆكی نێوان خێزانه عه‌ره‌به‌كان كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتن له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كات، كه هه‌ندێك وڵات پێی وایه پێویست ناكات دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكرێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بووه هۆی دڕدۆنگبوونی سعودیه‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی تری كه‌نداو كه ئێران به دوژمن ده‌زانن، لێره‌وه شه‌ڕ له‌سه‌ر ئاستی میدیا ده‌ستی پێ كرد.
سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕه میدیایه سایتی ده‌ره‌ج راپۆرتێكی ئاماده كردووه‌و تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه یه‌كێكه له كه‌ناڵه گه‌وره‌كانی میدیای عه‌ره‌بی به‌رنامه‌یه‌ك په‌خش ده‌كات نزیكه‌ی یه‌ك سه‌عات ده‌خایه‌نێت، له‌و یه‌ك سه‌عاته‌دا به‌رنامه‌كه‌یان ته‌رخان كردووه بۆ قسه كردن له‌سه‌ر شڵه‌ژانی ئه‌و وه‌رگێڕه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی راسته‌وخۆی بۆ كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی ته‌میم بن حه‌مه‌دی ئه‌میری قه‌ته‌رو دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كرد، بابه‌ته‌كه‌ی هێنده گه‌وره كرد میوانی بۆ به‌رنامه‌كه بانگ كرد تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكهنو لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن، میوانه‌كانیش سه‌رنووسه‌ری رۆژنامهكی گه‌وره‌ی میسر‌و دوو كه‌سایه‌تی بوون له ریازو دوبه‌یه‌وه، ئه‌مه زیاده‌ڕۆییه له‌سه‌ر بابه‌تێك كه ئه‌وه‌نده قسه هه‌ڵناگرێت.
له به‌رامبه‌ردا كه‌ناڵی جه‌زیره كه گه‌وره‌ترین كه‌ناڵی میدیایی عه‌ره‌بییه، یه‌ك به‌رنامه‌ی ته‌واوی ته‌رخان كرد بۆ نیكی میناجی گۆرانیبێژو راپه‌ڕ كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی سعودیه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا پیشكهشكدار هه‌رچی قسه‌ی ناشیرین هه‌بوو به‌كاری هێناو زۆر به روونی ناوه‌كه‌ی نیكی هه‌ڵگێڕایه‌وه بۆ مانا عهرهبییهكهیو خراپ كردنی، چونكه ناوی نیكی به زمانی عه‌ره‌بی مانایه‌كی خراپی هه‌یه.
ئه‌م رووداوانه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی راگه‌یاندنه، به‌ڵام قسه زۆر ههڵدهگرێو به‌شێكی زۆری شه‌ڕه وتاره‌ی ناشیرینه كه ناچنه خانه‌ی ئه‌و وتارانه‌ی كه تایبه‌تن به ناكۆكی نێوان وڵاتانه‌وه، به‌ڵكو زیاتر ناكۆكی نێوان هه‌ندێك كه‌س ده‌رده‌خات كه به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چاره‌نووس‌و سامانی كۆمه‌ڵگه‌و وڵاتاندا گرتووه.
ئه‌وه‌ی له‌م ململانێیه‌ی نێوان سعودیه‌و ئیمارات‌و قه‌ته‌ردا كاری بۆ ده‌كرێت چه‌ند هێنده‌ی ئه‌وه‌یه كه بۆ جه‌نگه گه‌ردوونییه‌كان به‌خه‌رج ده‌درێت، له‌م مه‌یدانی ململانێیه‌دا خهروارو خه‌روار سامان‌و داهات خه‌رج دهكرێتو به‌فیڕۆ ده‌درێت تا ده‌گات به‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی بیانی بێت‌و ئامانجه‌كانی دیاری بكات‌و هێڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بنه‌خشێنێ، پسپۆڕی بیانی بۆ بانگ دهكهنو پاره‌و كرێی زۆر‌و زه‌وه‌ندی ده‌ده‌نێ تا مه‌ترسییه‌كانیان بۆ روون بكاته‌وه، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی دۆحه‌و قه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئهمپهڕاوپهڕی جیهان دروستی ده‌كه‌ن. وه‌به‌رهێنان له‌م ململانێیه‌دا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كار له‌سه‌ر تێكدانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی گه‌وره‌ی جیهانی بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وابووه داواكاری هه‌ریه‌كه له‌وانه، ئه‌وجا دۆحه بێت یان ئهبوزهبیو ریاز ده‌رفه‌ته بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی وڵاتهكانیا، ئه‌ویش له سایه‌ی ئه‌و سستییه ئابوورییه‌ی تووشی ئابووری وڵاته‌كانیان بووه.
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه به‌نامه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كات بۆ بابه‌تێك گوایه دۆحه دزه‌ی كردۆته ناو دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریكاوه، به وته‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، ئامانجی دۆحه له‌م دزه كردنه، به ئیخوانكردنی میتۆدی خوێندنه، هاوكات كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره نووسینگه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی خۆی له واشنتۆن به‌كار ده‌هێنێ بۆ به‌دواداچوون سه‌باره‌ت كاریگه‌ریی عه‌بدوڵڵا بن زایدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌سه‌ر ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاتدار له واشنتۆن‌و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش كه تایبه‌تن به لێكۆڵینه‌وه‌و داتا‌و زانیاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان پێشكه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌و كاریگه‌رییه‌ش له رێگه‌ی پاره‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌كرێت كه بن زاید له واشنتۆن خه‌رجی ده‌كات.
ململانێی نێوان وڵاتانی كه‌نداو نیشانه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتان نییه، جیاوازی‌و ناكۆكی نێوان سیستمه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ش نییه، به‌ڵكو ناكۆكییه‌كه له نێوان هاوشێوه‌و لێكچووهكاندا، له نێوان چه‌ند خێزانێكی زۆر لوتبه‌رزو لهخۆباییدایه، ئامانجی هیچكامیان گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵات له‌وی دی‌دا نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئامانجی گۆڕینی هاوسه‌نگی ناوخۆیی نێوان خێزانه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریی له سروشتی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له‌و ده‌وڵه‌تانه یان هه‌ر میرنشینێك له‌وانه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌رجه‌م نموونه‌كانی ناوچه‌كه.
له یه‌مه‌ن ململانێ له نێوان ئیخوان موسلمینه كه قه‌ته‌ر پشتیوانی‌یان لێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌كاندا كه ئیمارات پشتیوانی‌یان لێ ده‌كات. له میسر ململانێكه له نێوان رژێمه‌كه‌ی سیسیو ئیخوان موسلیمیندایه. به‌ڵام له وڵاتانی كه‌نداو ململانێكه شێوه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌خۆ ده‌گرێت، ده‌مێك ململانێیه له نێوان ئهجهزیرو ئه‌لعه‌ره‌بییه‌و سكای نیوزدا، تاوێكی تر ده‌بێته ململانێی نێوان بیاریاری عه‌ره‌ب د. عه‌زمی به‌شاره له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د دهحلانی خه‌باتگێڕی گه‌وره له رووداوه‌كانی غه‌زه‌دا، جه‌نگێكی ناوخۆیی فه‌له‌ستینی كه له كه‌نداو دووكه‌ڵه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، یان جه‌نگی ناوخۆیی میسری‌و یهمهنیو ره‌نگه سودانیش به هه‌مان شێوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دۆخه‌كه كاره‌ساتباره، به‌ڵام سه‌یر كردنیشی ناخۆش نییه، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره‌و سهرهوهتو سامانه‌ی له‌و شه‌ڕو ململانێیه‌دا خه‌رج ده‌كرێت؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو وه‌به‌رهێنانه زه‌به‌لاحه‌ی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا دهكرێتو له كۆتاییشدا متمانه‌و راستگۆیی له‌ده‌ست ده‌دات، وه‌ك ئهجهزیرهو ئه‌لعه‌ره‌بیه‌و كه‌ناڵه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ش كه زیاتر 80%ی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی پێك ده‌هێنن؟ 80%ی كادر‌و كارمهندو رۆژنامه‌وان كاریان تێدا ده‌كه‌ن، كه هه‌موویان بوونه‌ته سوپایهكو رووبه‌ڕووی یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه. هه‌رچی ههواڵیشه كه له‌و كه‌ناڵانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، له سنووری ئه‌و ململانێیه ده‌رناچێت، بۆ نموونه هه‌واڵی كڕینی موشه‌كی ئێس400ی روسی له‌لایه‌ن توركیاوه، لای ئه‌لجه‌زیره هه‌نگاوێكی ستراتیژییه‌و لای ئه‌لعه‌ره‌بییه هه‌ره‌سی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌یه له‌گه‌ڵ په‌یمانی ناتۆ‌و هه‌واڵه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه.
تا ئێستا ئه‌م ململانێیانه هیچ به‌رهه‌مێكی نه بووه جگه له زیان له هه‌ردوو لاو ئه‌و هه‌موو پاره‌و سامانه‌ش كه تیایدا خه‌رج كراوه ته‌نیا به‌فیڕۆدانی سامانی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌و هیچی تر.
ده‌ره‌ج