سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ » په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ توركیا و روسیا

په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ توركیا و روسیا

ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژووی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ توركیای‌ عوسمانی‌ و ڕوسیای‌ قه‌یسه‌ری بده‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌مه‌ی‌ ئێستا له‌ نێوان كۆماری‌ دووه‌می‌ توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌ردۆگان و ڕوسیا نوێ‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ فلادیمیر پوتین هاتۆته‌ ئاراوه‌، یه‌كه‌مجار نیه‌ به‌ڵكو پێشتریش له‌ وێستگه‌ی‌ مێژووییدا ڕووسه‌كان به‌ هانای‌ توركه‌وه‌ هاتوون و به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان په‌یوه‌ندی‌ و سات و سه‌ودایان هه‌بووه‌ .
پێشتریش ساڵی‌ 1833 زایینی‌ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان ڕوسیای‌ قه‌یسه‌ری‌ و ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانیدا مۆر كراوه‌ كاتێك 30 هه‌زار سه‌ربازی‌ هێزی‌ ده‌ریایی‌ ڕوس له‌ نزیك ته‌نگه‌ی‌ بسفۆر دابه‌زین بۆ به‌هاناوه‌ هاتنی‌ سوڵتان مه‌حمودی‌ دووه‌می‌ عوسمانی‌ و پاراستنی‌ له‌هێرشی‌ هێزه‌كانی‌ محمد علی‌ پاشا، دواتر كاتێك پاشه‌كشه‌یان كرد كه‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ به‌رگری‌ هاوبه‌شیان واژۆكرد له‌گه‌رووی‌ ده‌رده‌نیل، مانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ ڕوسیا له‌وێنده‌رێ‌، بۆیه‌ ڕوسه‌كان ئێستاش خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینن په‌یوه‌ندییه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌و بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ له‌دوای‌ زاڵبوون و باڵاده‌ستبوونی‌ هه‌ژموونی‌ ڕۆژئاواییه‌كان له‌ گه‌ڵ توركیادا .
بۆیه‌ پێده‌چێت ئه‌و بۆندی‌ كڕینی‌ سیستمی‌ S400 كه‌ ئێستا له‌ نێوان ڕوسیا و توركیادا واژۆ كراوه‌ درێژكراوه‌و بنه‌مای‌ ئه‌و ستراتیژه‌ مێژووییه‌ بێت .
ئه‌گه‌رچی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ڕوسیاو توركیا له‌ نۆڤه‌مبه‌ری‌ 2015 گه‌یشته‌ خراپترین ئاست له‌دوای‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ ڕوسی‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ توركیاوه‌، به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بواری‌ ئاسمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ به‌زاندبوو، دواتر سه‌رۆكی‌ هه‌ردوو وڵات توانیان ئه‌و قه‌یرانه‌ سه‌خته‌ تێپه‌ڕێنن و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی‌ بكه‌نه‌وه‌، دواتریش ده‌ست بكه‌ن به‌ وتووێژ بۆ گرێبه‌ستی‌ كڕینی‌ سیستمی‌ S400 ڕوسی‌ له‌ سیبته‌مبه‌ری‌ 2017، دواتر ڕوسیا تیشكی‌ سه‌وز دابگیرسێنێت بۆ توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی‌ قه‌ڵغانی‌ فورات و دواتر لانه‌ی‌ زه‌یتون له‌ باكوری‌ سوریا .
پۆتین ده‌خوازێت ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی‌ وئه‌ندامانی‌ ناتۆ به‌گشتی‌ له‌ توركیا دووربخاته‌وه‌و، بۆیه‌ هه‌ر فشارو سزایه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ توركیا پاڵ به‌توركیاوه‌ ده‌نێت كه‌ زیاتر له‌ ڕوسیا نزیك بێته‌وه‌ و به‌تایبه‌تی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ توركیا بۆ په‌لاماردانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات له‌سوریا كه‌ له‌بنده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتدایه‌ و هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مریكان پێده‌چێت به‌ره‌یه‌كی‌ تری‌ شه‌ڕ بكرێته‌وه‌ له‌ نێوان ناتۆو توركیادا .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەكانی هەرێم و ناوەند لە سەنگی مەحەكدا

عیراقی بەهێز ئەو عیراقە دەبێت كەوا بەرەی ناوخۆیی پتەو و ...