سەرەکی » وتار » کورد و تەعریب دوانەیەکی لێکدانەبڕاو

کورد و تەعریب دوانەیەکی لێکدانەبڕاو

بڕوا کەمال

میللەتی کورد ئەو نەتەوەییە کە بەدرێژای مێژوو زوڵمێکراو بوە و هەمیشە لەلایەن وەڵاتانی زلهێز نيشتمانه كه ي دابەش کراوه یان وەک کەرەستەیەک بەکار هێنراوە بۆ شەری خۆیان، لەبەرامبەردا بەبەڵێنی درۆ لەوەی کە سەربەخۆی بۆ فەراهەم دەهێنن، بەڵام ئەمانە هەموی جگە لەدرۆیەکی سیاسی هیچی تر نیە، ساڵی ١٩١٦ لەدوای ڕێکكەوتننامەی سایکس بیکۆ کە کورد دابەش کرا بۆ چوار بەش، ئیتر لەو ڕۆژەوە لەهەر چوارپارچەکە دەیانەوێ کورد و نفوسي كورد کەم بکەنەوە و گرنگی نەهيلن، تەعریب کەبە زاراوەی عەرەبیەکەیەتی و بەکوردی واتای ڕاگواستن دێت ، هەمیشە کورد لەگەڵ ئەم وەشەیەدا ژیاوە و وەک دەڵێت دوانەیەکی لێکدانەبڕاون ، لەهەمووسەردەمو کاتێک هەوڵی ئەوە دراوە کەکورد لە ناوچەکانی خۆی بگوازەێتەوە و نەمێنێ ئەم کلتورە بەدرێژای مێژوو لەعێراقدا بوونی هەبوە بەشێک لەمێژوو نوسان دەڵێن سەرتای تەعریب دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتی کاتێک یاسین هاشمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ١٩٣٦ دا ئاسانکاریی زۆری پێشکەش بە خێڵە عەرەبەکانی دیوی ڕۆژئاوای زێی دیجلە کرد تاوەکو بێن لە دیوی ڕۆژهەڵاتی دیجلە لە ناوچەی حەویجە پێگەدانێن، ئەویش بە لێدان‌و ڕاکێشانی کەناڵێکی ئاو تاوەکو عەرەبەکان لە دەوروبەری کەناڵەکە بەروبومەکانیان بچێنن‌و نیشتەجێبن. بەڵام ئەم هەوڵانە زۆر سیستەماتیک نەبوون چونکە خێڵە کوردییە نیمچە ڕەوەندەکانیش ئازادکرابوون کە کەڵک لەم پڕۆژەیە وەرگرن بەس کوردەکان تەنانەت بەپیر بانگەوازی هەندێک لە ڕوناکبیری کوردیشەوە نەچون بۆ نیشتەجێبوون لەو ناوچانە.
بەلام بەگشتی تەعریبی کورد لەدوای سەردەمی پاشایەتی دەست پێدەکات بەڵام پرۆسەی تەعریبکردنی ئەو ناوچانە بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە ساڵی ١٩٦٣ بە دواوە دەست پێدەکات کاتێک لە سەردەمی عبدالسلام عارف لە هێرشێکی نەگریسدا هەستان بە سوتاندنی ٣٠ گوندی ناوچەی کەندێناوە و دەستگیر کردنی پیاوەکانیان و گواستنەوەیان بۆ زیندانەکانی ئەبوغرێب و مسەییەب.شاڵاوی دووەمی تەعریب لە دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول و هاتنە سەر حوکمی بەعسییەکان دێت کاتێک ٢٩ گوندی ناوچەی کەندێناوە بەتایبەتی ئەو گوندانەی نەوتیان تێدا دۆزرابۆوە بە قەرەبووی زۆرەملێ واتا بێ ویستی خەڵکی ناوچەکە دیسان خەلکە ڕەسەنەکەی دەرکران و عەرەبی هاوردەی بیابانی باشوری عێراق لە شوێنیان نیشتەجێ کران.
شاڵاوی سێیەمی تەعریب پێشی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال دێت کاتێک لەسەردەستی سەددام حسێن سەرجەم گوندەکانی ناوچەکە خاپور کران و زەوییەکان درا بە عەرەبەکان، بۆیە کورد لەدوای پڕۆسەری ئازادی عێراقیش کورد لەهەندێک ناوچە هەولی ئەوە دراوە کە کوردەکان لەناوچەکانی خۆیان ڕابگوێزنەوە بۆیە لەئێستاشدا کەلەماوەی ڕابوردو بینیمان کە لەناوچەکێشەلەسەرەکان دەغوڵ دانی هاوڵاتیان سوتاو بەشێکیش لەترسی کۆمەڵێک میلیشیا لەناوچەکانیان ڕاگوزەریان کرد ، بەبڕوای من دەبێت سەرکردایەتی کورد و لایەنەسیاسیەکان زۆر بەجدی لەسەر ئەم پرسەبوەستن و بیری حیزبایەتی وەلابنێن چونکە ئەگەروانەبێ ئەوا لە هەڵبژاردەنی ئایدە کورد بەتەواوەتی ئەوناوچانەی لەدەست دەرئەچێت وە حکومەتی عێراقی کۆمەڵێک لایەن پلانێکی تۆکمەیان داناوو بۆئەم مەبەستەو کە تاوەکو ٢٠٢٠کەسەرژمێری شارەکانی عێراقەو ئەمەش ئەگەر وابێ بەتەواوەتی جێگەو نفوسی کورد لاواز دەبێت ، کورد دەبێت زۆر بەجدی بیر لەمەبکاتەوە و لایەنەکان بێ جیاوازی پلانێکی تۆکمەدابنێن بۆئەوەی ئەو ناوچەکوردیانە لەدەست نەچێت ، خۆگەر لایەنەکان بیر لەوەنەکەنەوە و هەربیریان لای بەرژەوەندی تەسکی حیزبی بێ ئەوە بەدڵنیایەوە کورد لەوێ سەنگو قورسای خۆی لەدەست ئەداتو ئەوەی کەکراویشە لەدەست ئەچێت و جارێکتر تەعریبێکی تر بەسەر کوردادێت بەلام تەعریبێک کە جیاواز لەوانی تر کەئەمە بەتەواوەتی پلانی بۆداڕێژراوە .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پـەیامێكـی زانستی و مێژوویی و هەڤاڵانە

لەتیف نێروەیی* بۆ هەڤاڵی بەڕێز كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری ...