سەرەکی » مانشێت » سیمپۆزیۆمی سەرگەڵو بەڕێوەدەچێت

سیمپۆزیۆمی سەرگەڵو بەڕێوەدەچێت

پایتەختی رۆشنبیریی لە پێشوازی شێوەکاراندا

ئەمڕۆ سێشەممە 20/8/2019 یەكەمین ڕۆژی كردنەوەی سیمپۆزیۆمی سەرگەڵو پایتەختی رۆشنبیری كوردستانەو ماوەی 3 رۆژ دەخایەنێت و لە 20 – 22/8/2019 بەبەشداریی زیاتر لە 30 هونەرمەند بەڕێوەدەچێت و لەلایەن هونەرمەند محەمەد فەتاح-ەوە سەرپەرشتیی دەكرێت و بیرۆكەی ئەم پرۆژە هونەرییە لەلایەن هونەرمەند محەمەد فەتاح خۆیەوە داڕێژراوە و ئامادەكاریی تەواویشی بۆكراوە.
لەوبارەیەوە هونەرمەند محەمەد فەتاح بە كوردستانی نوێی وت: دەمێكە بیر لەكردنەوەی سیمپۆزیۆمێكی لەوجۆرە دەكەمەوەو بەهۆی بینینی چەندین سیمپۆزیۆمی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە چ لە ناو عیراق و چ لەدەرەوەی عیراق. بۆیە پێمانوابوو كە كاتی ئەوە هاتووە ئەم بیرۆكەیە لەكوردستانیش جێبەجێبكرێت.
وتیشی: پێویستیی سیمپۆزیۆم وەك كارێكی هەنووكەیی بریتییە لەوەی كە بەركەوتنمان هەبێت لەگەڵ كەلتوورە جیاوازەكانی دیكەدا‌و ئەم سیمپۆزیۆمەش بریتییە لەسیمپۆزیۆمێكی عیراقی-كوردستانی و بەشداریكردنەكەش لەشارەكانی بەسرە، ناسرییە، دیوانییەو بەغداو بەشەكانی دیكەی عیراق و هەروەها لەهەرێمیش هەولێر ، دهۆك، كەركوك و هەڵەبجەو بێگومان پایتەختی ڕۆشنبیریش، گرنگییەكەشی بریتییە لەدروستكردنی كەشێكی جیاوازو پڕ لە دیالۆگ ‌و بیروڕای جیاوازو نیشاندانی تەكنیكی هونەریی جیاواز، روونیشیكردەوە كە گشت هونەرمەندانی بەشداربووش سودمەند دەبن لەم كەلتوورە جیاوازانە.
روونیشیكردەوە كە ئەمە تەنیا دواكاریی ئەوان نابێت، بەڵكو ئەوان وەك تاك و دەستە خۆیان بۆ سیپۆزیۆمێكی باڵا ئامادە دەكەن لەسڕبیا لە مانگی داهاتووداو وتیشی: جوانیی سروشتی كوردستان هانی ئێمەو هونەرمەندانی عیراقیدا ئەم چالاكییە لە سروشتی رەنگینی كوردستاندا ئەنجام بدەین و شانازیی بەم چالاكییەوە بكەین لەپایتەختی ڕۆشنبیری.
هەروەها سوپاسی وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیكای هونەرمەندانیشی كرد لەوەی كە پاڵپشتیان بوون بۆ چالاكییەكەو ڕاپەراندنی ئامادەكارییەكان و سوپاسی كوردستانی نوێ و پەڕاوگەی نزارانیشی كرد كە بەو بۆنەیەوە دووتوێیەكی تایبەتیان بۆخستنەڕووی چالاكییەكانی سیمپۆزیۆمەکە دەردەكەن.
هەر بەم بۆنەیەوەو بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە هونەرییە کوردستانی نوێ دووتووێیەکی تایبەتی چاپکردووە کە پێکهاتووە لە 4 لاپەڕەو چەند بابەتێکی لەسەر ئەم سیمپۆزیۆمە تێدا بڵاوکراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی دووتوێکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

لەسەروبەندی بەرەو یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، كوردستانی نوێ‌ ...