سەرەکی » وەرزش » ریاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ به‌هۆی بۆندی كۆتینیۆ زیانیان پێگه‌یشتووه‌

ریاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ به‌هۆی بۆندی كۆتینیۆ زیانیان پێگه‌یشتووه‌

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا دوپاتی كرده‌وه‌ چوونی فیلیپ كۆتینیۆ به‌شێوه‌یه‌كی خواستن بۆ یانه‌ی‌ بایرن مونشن زیانی به‌ هه‌ردوو یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپول گه‌یاندوه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بایرن مونشن له‌به‌رامبه‌ر كڕینی كۆتینیۆ به‌شێوه‌ی خواستن 20 ملیۆن یۆرۆی داوه‌ته‌ بارسێلۆناو ده‌شتوانی به‌ 120 ملیۆن یۆرۆ به‌شێوه‌ی كۆتایی بیباته‌ ریزه‌كانی.
رۆژنامه‌ی‌ سپۆرت بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ بایرن كۆتینیۆی كڕیوه‌ ریاڵ مه‌درید زیانی پێگه‌یشتوه‌ چونكه‌ ده‌ویست گاریس به‌یڵ به‌ بایرن بفرۆشێت تا بتوانێت نێیمار بگوازێته‌وه‌.
سپۆرت دوپاتیكردۆته‌وه‌ ریاڵ هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌م نه‌ماوه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ به‌یڵ به‌هۆی ئه‌مه‌ش له‌ ریزی یانه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌و ریاڵیش ناتوانێت هه‌وڵ بۆ كڕینی نێیمار بدات.
به‌پێی رۆژنامه‌ی سپۆرت رازی بوونی بارسێلۆنا به‌ فرۆشتنی كۆتینیۆ به‌و خێراییه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ كه‌ زانیویانه‌ بایرن زۆر نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ به‌یڵ بباته‌ ریزه‌كانیان، بۆیه‌ به‌خێرایی ئه‌و یاریزانه‌یان به‌ یانه‌ باڤاریه‌كه‌ داوه‌ تا به‌یڵ نه‌كڕن.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ چوونی كۆتینیۆ بۆ بایرن زیانی به‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵیش گه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ 25 ملیۆن یۆرۆ بێ به‌ش ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر كۆتینیۆ 100 یاری به‌ درێسی بارسا بكردایه‌ ئه‌وا ده‌بوو یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ 20 ملیۆن یۆرۆی تر بدات به‌ لیڤه‌رپوڵ و له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی‌ چامپیۆنس لیگیش ده‌بوو 5 ملیۆن یۆرۆ بدات به‌ لیڤه‌رپوڵ، بۆیه‌ به‌ رۆیشتنی كۆتینیۆ بارسا هیچ پاره‌یه‌كی تر نادات به‌ لیڤه‌رپوڵ به‌مه‌ش پاره‌ی گشتی بۆندی كۆتینیۆ بۆ بارسا به‌ 135 ملیۆن یۆرۆ مایه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ ناكات

ئه‌لیگا مانانگۆی كینی و پاڵه‌وانی جیهانی راكردنی 1500 مه‌تر رایگه‌یاند ...