سەرەکی » وەرزش » پێنج شەممه‌ ته‌واو ده‌كرێت

پێنج شەممه‌ ته‌واو ده‌كرێت

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی خۆی دا بریاری له‌سه‌ر واده‌ی‌ ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتیه‌كانی وه‌رزی داهاتووداو چاره‌نوسی یاری كۆتایی خولی فوتساڵی كچانیشی ئاشكرا كرد
له‌ باره‌گای خۆی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆی ئه‌نجامداو بڕیاری دا یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان رۆژی 17ی 10 ده‌ست پێبكات
به‌پێی یه‌كێتیه‌كه‌ خوله‌كه‌ هه‌موو رۆژانێكی 5 شه‌ممه‌ یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ خولی ئه‌مساڵیش 2 یانه‌ داده‌به‌زن بۆ خولی پله‌یه‌ك
یه‌كێتیه‌كه‌ بڕیاری دا یارییه‌كانی خولی نایابی لاوانی كوردستانیش رۆژێك دوای خولی نایاب ده‌ستپێبكات، به‌مه‌ش یارییه‌كانی هه‌موو رۆژانی هه‌ینیه‌ك ده‌كرێت.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاردا یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردسان رۆژی 20/11 ده‌ست پێبكات و یارییه‌كانیش به‌ قۆناغ بكرێت و یارییه‌كانی خولی فوتساڵی كچانیش رۆژی 6/12 به‌ به‌شداری 10 تیپ ده‌ست پێبكات.
سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی یاری كۆتایی خولی فوتساڵی كچانیش یه‌كێتیه‌كه‌ بڕیاری دا یارییه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ شاری كۆیه‌ و له‌ هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزش سه‌عات 5ی ئێواره‌ی رۆژی 5 شه‌ممه‌ به‌بێ ئاماده‌بونی هانده‌ران ئه‌نجام بدرێت، یارییه‌كه‌ش ته‌واو ده‌كرێت كه‌ به‌پێی یاسای فوتساڵ 2 گێمی زیادكراو كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان 5 ده‌قیقه‌یه‌ ده‌كرێت و له‌ ئه‌گه‌ری یه‌كسانبوونیش په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر په‌نالتی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ ناكات

ئه‌لیگا مانانگۆی كینی و پاڵه‌وانی جیهانی راكردنی 1500 مه‌تر رایگه‌یاند ...