سەرەکی » وەرزش » یۆرگن كلۆپ بیر له‌ وه‌رگرتنی پشوو ده‌كاته‌وه‌

یۆرگن كلۆپ بیر له‌ وه‌رگرتنی پشوو ده‌كاته‌وه‌

یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئاشكرای كرد بیر له‌ وه‌رگرتنی ماوه‌یه‌ك پشوو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ ساڵی 2022 كۆتایی هات.
یۆرگن كلۆپ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری كیكه‌ری ئه‌ڵمانی وتی: پێویسته‌ بیر له‌وه‌ بكه‌مه‌وه‌.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ له‌ ساڵی 2015 ئه‌ركی راهێنانی لیڤه‌رپوڵی پێدراوه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ بوو به‌ڵام دواتر درێژكرایه‌وه‌ تاوه‌كو هاوینی ساڵی 2022.
كلۆپ وتیشی: توانایه‌كی ته‌واوم هه‌یه‌ بۆ كار كردن له‌ ئێستادا، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك كێشه‌م هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانم كه‌م ببه‌خشم.
كلۆپ وتیشی: یان هه‌موو شتێك پێشكه‌ش ئه‌كه‌م یاخود هیچ پێشكه‌ش ناكه‌م, ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه‌ بكه‌م كه‌ چیتر ناتوانم ئه‌و كاره‌ بكه‌م ئه‌وا بۆ ماوه‌ی ساڵێك پشوو وه‌رده‌گرم و له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌وه‌ بڕیار ئه‌ده‌م كه‌ به‌رده‌وامبم یاخود نا.

 21 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*