سەرەکی » وەرزش » نادال و بیانكا بوونه‌ پاڵه‌وانی فلاشینگ میدۆوزپەڕە 18

نادال و بیانكا بوونه‌ پاڵه‌وانی فلاشینگ میدۆوز

یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی گراندسلامی ئه‌مریكا كۆتایی هات كه‌ له‌ ئاستی كوڕان رافائێل نادالی ئیسپانی بووه‌ پاڵه‌وان و له‌ كچانیشدا بیانكا ئه‌ندیسكۆی 19 ساڵان مێژووی نووسییه‌وه‌.
له‌ ئاستی كوڕان نادال له‌ یاری كۆتایی رووبه‌ڕووی دانێل میدڤیدیڤی روسی بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ زه‌حمه‌ت به‌ 3 كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ لێ برده‌وه‌.
سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی نادال بوو كه‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می برده‌وه‌، به‌ڵام دواتر میدڤیدیڤ به‌ به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه‌و توانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و چواره‌م بباته‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی یه‌كسان كرده‌وه‌.
له‌ كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ نادال دوای ركابه‌ریه‌كی به‌هێز توانی 6-4 سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش نادال ژماره‌ی نازناوه‌كانی له‌ فلاشینگ میدۆوز گه‌یانده‌ 4 نازناو و ژماره‌ی نازناوه‌كانی گراندسلامیشی گه‌یانده‌ 19 نازناو و زیاتر له‌ ریكۆرده‌كه‌ی‌ رۆجێر فێدره‌ر نزیك بۆوه‌ كه‌ خاوه‌نی 20 نازناوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ماتادۆره‌ ئیسپانیه‌كه‌ خاوه‌نی 84 نازناوه‌.
بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی گراندسلامی ئه‌مریكای برده‌وه‌
بیانكا ئه‌ندریسكۆی كه‌نه‌دی له‌ یه‌كه‌م به‌شداری كردنی له‌ گراندسلامی ئه‌مریكا بووه‌ یه‌كه‌م یاریزانی كه‌نه‌دی له‌ مێژوودا نازناوی گراند سلام بباته‌وه‌و بووه‌ رێگر له‌به‌رده‌م سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی و رێگه‌ی‌ نه‌دا ریكۆرده‌كه‌ی‌ مارگرێت كۆرت یه‌كسان بكاته‌وه‌.
له‌ یاری كۆتایی فلاشینگ میدۆوز بیانكا ئه‌ندریسكۆ كه‌ یه‌كه‌م جار به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌كات رووبه‌ڕوی سیرینا ولیامزی ئه‌فسانه‌ بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌.
ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ 19 ساڵه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌ ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت و توانی 6-3 سه‌ركه‌وتن تۆماربكات.
له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش دوای ركابه‌ریه‌كی به‌هێز دواجار بیانكای ریزبه‌ندی 15ی جیهان توانی سێرفی سیرینا بشكێنیت و ئه‌و كۆمه‌له‌یه‌ش 7-5 بباته‌وه‌و ببێته‌ یه‌كه‌م كه‌نه‌دی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بباته‌وه‌.
به‌مه‌ش سیرینا هه‌لێكی تری له‌ده‌ستدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ریكۆرده‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ مارگرێت كۆرت یه‌كسان بكاته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی 24 نازناوی گراندسلامه‌.
جیمی مۆرای و بیسانی ماتیك
هه‌ریه‌ك له‌ جیمی مۆرای و بیسانی ماتیك كه‌ به‌ داوه‌تنامه‌ به‌شداریان له‌ گراندسلامی ئه‌مریكا كردبوو توانیان له‌ ئاستی دووانی تێكه‌ڵاو نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌.
جیمی مۆرای و بیسانی له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ روبه‌روی چان هواو چین و میشێل ڤینۆسی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بوونه‌وه‌و یارییه‌كه‌شیان به‌ ئاسانی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌.
له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م مۆرای و هاوه‌ڵه‌كه‌ی‌ به‌ ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌ركه‌وتن و دوای ئه‌وه‌ی‌ 2 جار سێرفی ركابه‌ره‌كانیان شكاند و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌یان 6-2 برده‌وه‌.
له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش جیمی مۆرای و بیسانی دریچژه‌یان به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌یانداو توانیان جارێك سێرفی 2 ركابه‌ره‌كه‌یان بشكێنن و به‌هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میشان 6-3 برده‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سبه‌ی جه‌وله‌ی سێیه‌می چامپیۆنس لیگه‌

سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 22/10 و چوار شه‌ممه‌ی ئاینده‌ 23/10/2019 یارییه‌كانی جه‌وله‌ی ...