سەرەکی » راپۆرت » ״هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات״

تایبەت بە پرسی بودجە

״هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات״

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا «هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداریی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی سەرەتای ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی 2020، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە».

ئامانجی سەردانی وەفدەكە
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە. لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە «لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان كە لە هەولێر بەرێوەچوو، خستەڕوو». هەروەها «لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداریی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی سەرەتای ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە. هەروەها بانگهێشتی لیژنەكانی (دارایی، نەوت وگاز، یاسایی) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش بۆ هەرێمی كوردستان بكرێت».

حكومەت و پەرلەمان كۆدەبنەوە
هەر بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە «ئەمڕۆ پێنج شەممە وەفدێكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لەبارەی گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ».
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری پلاندانان راپۆرتێكی سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێریی لە عیراق پێشكەشكرد و تیشكی خستە سەر لایەنەكانی ئەم پڕۆژەیە و ئامادەكارییەكانی هەرێمی كوردستان. لەمبارەیەوە بڕیاردرا «لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێنرێت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەكە».
دوای كۆبوونەوەكەش د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، وتیشی: ئامانجی سەردانەكە تایبەت دەبێت بە پرسی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە و پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تائێستا پشكی‌ كورد له‌ بودجه‌ی‌ عیراق دیارینه‌كراوه‌

یەکەی ئابووری گفتوگۆكانی‌ هه‌ولێرو به‌غدا له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ...