سەرەکی » کەلتوور » مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

لەسەروبەندی بەرەو یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، كوردستانی نوێ‌ هەر جارەو كتێبێك یان بڵاوكراوەیەك یان وتارێك دەخاتەڕوو كە لەسەر سەرۆك مام جەلال چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش وەكو وەفایەكی بچووك بۆ رۆحی بەرزەفڕی سەرۆك مام جەلال و بە بڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ دەستپێدەکەین.

پاشکۆی (ئەدەبیاتی مام)، پاشکۆیەکی تایبەتەو بریتییە لە یادگارییەکانی مام جەلال لەیادی 37 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ساڵی 2017 کوردستانی نوێ چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
لە بەشێکی ئەم پاشکۆیەدا هاتووە: یادکردنەوەی 37 ساڵەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمجارەیان بەشێوەیەکی مۆدێرن بوو، وەک جاران نەبوو کە کۆبوونەوەی تێدا بکرێت و وتاری سیاسی تێدا بدرێت و ئەو شێوەیە بکرێت بەشێوەی گشتی یادکردنەوەکە. ئەمجارەیان بەجۆری جیاجیا هەموو مەڵبەندەکان دەسەڵاتیان پێدرا کە لەهەمانکات و هەمان رۆژدا بەپێی تونای خۆیان ئەو بیرەوەرییە بکەنەوە، بەجۆرێک کە زیاتر چەپکە گوڵەکە بنوێنێت، لەو شتانەی کە سەرنجی منی راکێشا خوێن بەخشین بوو، کە هەندێک لەهەڤاڵانی کۆمیتەیەکی سلێمانی وتیان بەبۆنەی ئەو 37 سەڵەوە 37 بتڵ خوێن دەبەخشین، هەروەها نیشاندانی وێنەی شەهیدەکان بوو، هەروەها چالاکی وەرزشی و کۆبوونەوەی تری کۆمەڵایەتی، رۆڵی ژنان، نیشاندانیان و کۆبوونەوەی جیاجیا لەشوێنە جیاجیاکان بەشێوەیەکی مۆدێرن و رێک و پێک.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ (ئەمەزۆن) هەردوو (چێژ)ەکە بڵاودەکاتەوە

سەعات 4ی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17/10/2019 له‌ كتێبخانه‌ی (ئه‌مه‌زۆن بووك ...