سەرەکی » مانشێت » كۆتاییهێنان بە قەیرانەكانی ناوچەكە

سەرۆك كۆمار لە پێشوازیی وەزیری دەرەوەی روسیا:

كۆتاییهێنان بە قەیرانەكانی ناوچەكە

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیاو شاندێكی یاوەری.
لەدیدارەكەدا رێگەچارەی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییەكان‌و پێویستیی كاركردن‌و هەماهەنگی هاوبەش، گفتوگۆی لەبارەوەكرا كە خزمەت بەبەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی دۆست بكات، هاوكات تەئكیدیشكرایەوە لەسەر گرنگیی پشتیوانیكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئارامی عیراق لەو ئاستەنگانەی كە ئێستا روبەڕوی دەبێتەوە.
هەر لەدیدارەكەدا دوایین پێشهاتی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەكەو نێودەوڵەتی خرایەڕوو جەختیشكرایەوە لەسەر پێویستیی ئاساییكردنەوەی گرژییەكان لەپێناوی كۆتاییهێنان بەو قەیرانانەی كە ناوچەكە گیرۆدەی بووە.
هەردوێنێ، وەزیری دەرەوەی روسیا، سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو لەمیانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم، تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگیان كرد.

كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگریی‌و ناوخۆ
لەلایەكی دیكەوەو لەمیانی پێشوازیی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگریی‌و یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ، لەدیدارێكدا دواپێشهاتەكان‌و دۆخی ئەمنییان لەبەر رۆشنایی خۆپیشاندانەكان، تاوتوێكرد‌و دووپاتیان كردەوە كە پێویستە گیان‌و ژیانی خۆپیشاندەران پارێزراوبێت.
سەرۆك بەرهەم ساڵح، تەئكیدیكردەوە لەسەر رۆڵی گرنگی دەزگاكانی ئاسایش لەپارێزگاری لەهاووڵاتیان‌و دامەزراوە گشتییەكان‌و سوربوون لەسەر دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ خۆپیشاندەران تاكو مافەكانیان لەچوارچێوەی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانەدا بخەنەڕوو. دووپاتیشیكردەوە لەسەر پێویستیی پابەندبوون بەو فەرمانانەی دەرچوون لەلایەن فەرماندەی گشتییەوە، كە هۆكارەكانی توندوتیژی قەدەغەدەكات، هەروەك دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە دۆخی خۆپیشاندانەكان بەئاراستەی نائارامیی دەبات تازیان بەخۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنییەكان بگەیەنرێت، تەئكیدی لەسەر كرایەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...