سەرەکی » هەواڵ » نوێنەران گفتوگۆی داواكاریی خۆپیشاندەران دەكات

نوێنەران گفتوگۆی داواكاریی خۆپیشاندەران دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر داواكاریی خۆپیشاندەران بكات.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی راگەیاند: لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێمانڕاگەیەنراوە كە ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت. وتیشی: هەرچەندە هەندێك فراكسیۆن بڕیاری بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان داوە، بەڵام پێدەچێت كۆبوونەوەكە بەڕێوەبچێت، چونكە پەیوەندیی بە هاووڵاتیان و داواكاریی خۆپیشاندەرانەوە هەیە.
هەردوێنێش ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە «عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەران، هەندێك لەو بڕیارانەی كە پێشتر دەریكردبوون، خستە بواری جێبەجێكردنەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...