سەرەکی » وەرزش » شڤانشتایگه‌ر وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

شڤانشتایگه‌ر وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

باستیان شڤانشتایگه‌ر ئه‌ستێره‌ی دیاری تۆپی پێ وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن راگه‌یاند ئه‌مه‌ش دوای كاروانێكی وه‌رزشی سه‌ركه‌وتوو كه‌ توانی مۆندیال و چامپیۆنس لیگ بباته‌وه‌.
شڤانشتایگه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵی دوای ئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ شیكاگۆ فایه‌ر نه‌یتوانی بگاته‌ قۆناغی پله‌ی ئۆفی خولی ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كۆتایی كاروانی یاریكردنی راگه‌یاند.
شڤانشتایگه‌ر له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئێستا كاتییه‌تی، ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌مووان بكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپانه‌شی یاریم بۆ كردون بایرن مونشن و مان یونایتد و شیكاگۆ فایه‌ر و هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا به‌دڵنیاییشه‌وه‌ ئانا ئیڤانۆڤیچی هاوسه‌رم، سوپاس بۆ پاڵپشتی هه‌مووان.
شڤاینی دوا 3 وه‌رزی یاریكردنی له‌گه‌ڵ شیكاگۆ فایه‌ر به‌سه‌ر برد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ ساڵی 2015 ریزی بایرن مونشنی جێهێشت و چووه‌ ریزی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌گه‌ڵ بایرن مونشن 8 جار بووه‌ته‌ پاله‌وانی خولی ئه‌ڵمانیاو 7 جاریش جامی ئه‌ڵمانیای بردۆته‌وه‌و جارێكیش له‌ ساڵی 2013 بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیاش 121 یاری ئه‌نجام داوه‌و 24 گۆڵیشی كردوه‌ له‌گه‌ڵیاندا بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی مۆندیالی 2014 و پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی 2006یشیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
له‌ كۆتایشدا نووسیویه‌تی: ئێوه‌ هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی كاروانی وه‌رزشیم ناوازه‌ بێت، ماڵئاوایی كردن وام لێده‌كان دڵته‌نگ بم، به‌ڵام له‌ هه‌مان كات به‌جۆشم بۆ ئه‌و ركابه‌ریه‌ی له‌ پێشمه‌، هه‌میشه‌ سوپاسگوزاری تۆپی پێ ده‌بم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...