سەرەکی » هەمەڕەنگ » خەڵاتی ومێکسی پێ بەخشرا

کەیهان کەلهوڕ

خەڵاتی ومێکسی پێ بەخشرا

لەڕۆژانی رابردوودا لەمەراسیمێکدا کە لە فینلەند بەڕێوەچوو، خەڵاتی ومێکسی ساڵی 2019 بۆ تواناو داهێنان بەخشرایە کەیهان کەلهوڕ میوزیسیان و ئاوازدانەری کورد.
لەبەرامبەردا کەیهان کەلهوڕ کە لەمەراسیمەکەدا ئامادەبوو خەڵاتەکەی پێشکەشکرد بەگۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی «محەمەد ڕەزا شەجەریان»و رایگەیاند: «ئەم خەڵاتە تەنها دەسکەوتێکی کەسی نییە، بەڵکو مێژوو کاری دژوارو هەوڵدانی بێوچانی لە پشت بووە».
خەڵاتی ومێکس، ساڵی 1999 دامەزراوەو هەر ساڵەو دەبەخشرێتە هونەرمەندێکی خاوەن تواناو لێهاتوویی لەبوارەکەی خۆیدا، بۆیە لەبەر لیێهاتوویی و بەتوانایی لیژنەی بەڕێوەبردنی ئەمساڵی ئەو خەڵاتە کەیهان کەڵهوڕیان دیاری کرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*