سەرەکی » مانشێت » عیراق كەوتۆتە قۆناغێكی نوێی سیاسییەوە

رائید فەهمی بۆ كوردستانی نوێ

عیراق كەوتۆتە قۆناغێكی نوێی سیاسییەوە

رائید فەهمی سكرتێری گشتیی حزبی شیوعیی عیراق و ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: عیراق ئێستا كەوتۆتە قۆناغێكی نوێی سیاسییەوە.
رائید فەهمی راشیگەیاند: خۆپیشاندەرانی عیراق دەڵێن ئێمە گۆڕانكاریمان دەوێت، ئەم گۆڕانكارییەش ئێستا بۆتە پێداویستی، گۆڕانكارییەكەش هەر تەنیا كەسەكان ناگرێتەوە و پەیوەندی بە كەسێتییەكانەوە نییە، بەڵكو سیستمی سیاسی و شێوازی حوكمڕانیش دەگرێتەوە. بەپێویستیشی دەزانێت «پارێزگاریی لە دۆخی ئاشتیی وڵات بكرێت».

تەواوی دیدارەکە لە ژمارەی سبەینێ لە دووتوێی رەوتەكان-دا بڵاودەكرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*