سەرەکی » وەرزش » بایرن مونشن بڕیاری دا هانز فلیك له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ بهێڵێته‌وه‌

بایرن مونشن بڕیاری دا هانز فلیك له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ بهێڵێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی‌ بایرن مونشن بڕیاری داوه‌ هانز فلیكی راهێنه‌ری كاتی یانه‌ی‌ بایرن مونشن له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ بهێڵێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ توانی 2 سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك تۆماربكات.
رۆژنامه‌ی‌ بێڵد بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ كارل هاینز رۆمه‌نیگه‌ بڕیاری داوه‌ هانز فلیك له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ بهێڵێته‌وه‌ تا كاتێكی نادیار كه‌ ره‌نگه‌ كۆتایی وه‌رز بێت.
بایرن مونشن هه‌فته‌ی رابردوو نیكۆ كۆڤاچی له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخسته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش هانز فلیكیان وه‌كو راهێنه‌ری كاتی دیاریكردو ئاماژه‌یان به‌وه‌دا له‌ماوه‌ی‌ 3 هه‌فته‌دا راهێنه‌رێكی تر دیاری ده‌كه‌ن.
بایرن مونشن 2 یاری وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ بۆ هانز فلیك دانابوو كه‌ له‌یه‌كه‌میان له‌ چامپیۆنس لیگ یانه‌كه‌ له‌ ئۆڵۆمپیاكۆسی برده‌وه‌و له‌دووه‌م یاریش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر به‌ دۆرتمۆند تۆماركرد.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش رۆمه‌نیگه‌ وتی: له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هانز به‌رده‌وام ده‌بین تا كاتێكی نادیار، هانز پێشتر رایگه‌یاند ئه‌م 2 یارییه‌ ئامانجی یه‌كه‌من و ده‌توانم بڵێم ئه‌و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو، بۆیه‌ به‌ ئارامی له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌توانم بڵێم بۆ یاری دۆسلدۆرف دوای هه‌فته‌ی فیفا هانز راهێنه‌ری بایرن ده‌بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*