سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیشانگەیەک بۆ تابلۆکانی ئاری بابان

پیشانگەیەک بۆ تابلۆکانی ئاری بابان

رۆژی 19/11/2019 لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی، ناوەندی حەوت رەنگە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری سلێمانی 11یەمین پیشانگەی تایبەتی هونەرمەند ئاری بابانی كردەوە.
لەپیشانگەکەدا ئاری بابان 21 تابلۆی قەبارە جیاوازی نمایشكردبوو، کە ستایڵی ئاری بابان ناسراوەو پێی دەوترێت سیریالی سیحری و لەتابلۆكانیدا خۆشەویستی ژیان بەدیدەكرا، هەروەها لەتابلۆكاندا ژن گرنگی زیاتری پێدرابوو لای ئاری بابانی شێوەکار.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*