سەرەکی » زانست » برنجی ئاڵتونیی ئەو برنجەی لەگەڵ نابینایی دەجەنگێت

برنجی ئاڵتونیی ئەو برنجەی لەگەڵ نابینایی دەجەنگێت

بەمەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی نابینایی رواندنی (برنجی ئاڵتونی) دەبێتە چارەسەرێكی سیحریی گونجاو.
دوای بیست ساڵ حكومەتی بەنگلادیش بڕیاریدا برنجێكی تایبەت بچێنێت كە بە(برنجی ئاڵتونی)ناسراوە وئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو كێشە تەندروستیانەیە كە مناڵانی ئەو وڵاتە بە دەستییەوە دەناڵێنن بە تایبەت كێشەكانی بینین و نابینایی.
گۆڤاری(ساینس)ی تایبەتمەند بە هەواڵە زانستییەكان ئاشكرایكرد، دوای بیست ساڵ حكومەتی بەنگلادیش ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ڕواندنی برنجی ناسراو بە برنجی ئاڵتونی كە جیناتەكەی چاككراوە و ئەمەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەكانی نابینایی و مردنی مناڵانە لە قۆناغێكی كەمی تەمەنیان نەك بە تەنها لە بەنگلادیشن بەڵكو لە زۆربەی وڵاتانی هەژاردا.
وەك دەردەكەوێت بەنگلادیش دەبێتە یەكەمین وڵات كە ئەو جۆرە برنجە بچێنێت و سوودی لێوەربگرێت، ئەوەی جێگەی سەرنجیشە ئەو جۆرە برنجە كەمیی ڤیتامین (A) ناهێڵێت كە هۆكاری یەكەمی نابینایی مناڵانە و هۆكارێكی ئەو نەخۆشییە درمانەیە كە تووشیی مناڵان دەبێت وەك سورێژە كە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی مناڵان گەر بێتو لە كاتی خۆیدا چارەسەر نەكرێت.
ئەم جۆرە برنجە لە پەیمانگای نێودەوڵەتیی توێژینەوەی برنج لە ڤلیپین گەشەی پێدراوە، دوای ئەوەی زاناكان ئەو برنجەیان لەگەڵ جۆرێكی تردا لێكداوە كە هەمیشە و بە فراوانیی لەكاتی وەرزی وشكدا دەڕوێت و بە ڕێژەی (14%) بەشدار دەبێت لەدروێنەی نیشتمانیی بەنگلادیشدا.
تا ئێستا پسپۆڕان ئاماژەیان بەهیچ ئاستەنگییەكی بەردەم چاندنی ئەو برنجە نەكردووە و ئاماژە یان بە كێشەی ئەو تۆوانە نەداوە كە بەرهەم دەهێنرێن باسیشیان لەو گۆرانكارییانە نەكردووە كە بەسەر برنجەكەدا دێت، تەنها ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەم جۆرە برنجە بڕێكی زۆری ڤیتامین(A) تێدایە.
كاتێك برنجی ئاڵتونیی ڕووبەڕووی هەندێك ئاڵنگاریی بووەوە كە دوو زانای ئەڵمانیی لەكۆتایی نەوەدەكاندا گەشەیان بەو جۆرە برنجەدا، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی مشتومڕێكی زۆر سەبارەت بە مەترسیی ڕووەكە دەستكاریكراوەكان.
لە دوو ساڵی ڕابردووشدا، هەندێك لایەنی ڕێكخراوەیی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‌و كەنەدا و ئوستورالیا و نیوزلەندا ڕەزامەندیی خۆیان دەربڕی لە بەكارهێنانی ئەو جۆرە برنجە بێ ئەوەی پلانێك ئاشكرا بكەن بۆ چاندنەكەی، بەڵام لەبەنگلادیش شتەكە جۆرێكی تر بوو.
حكومەتی بەنگلادیش‌و لە ڕێگەی لیژنەیەكی پێكهاتوو لە پسپۆڕانی ژینگە و دارستانەكان و گۆڕانی كەشوهەواو چاویان خشاندەوە بە مەترسییە ژینگەییەكان دا، ئەمەش لە كاتێكدایە هەندێك لە ئەندامانی ئەو لیژنەیە گومانی خۆیان دەڕبڕی و پرسیاری ئەوەیان لا دروستبوو كە چ پێویستیەك بەو برنجە هەیە لە كاتێكدا چەندین جۆری سەوزە هەیە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (A).
ئەوانەشی لایەنگری ئەو پرۆژەیەن پێداگرن لەسەر ئەوەی چەندین بەڵگەی زانستیی هەیە كە بێ وێنەییی ئەو بەرهەمە دەسەلمێنێت و خودی پرۆژەكەش پشتیوانێكی سیاسیی ئاستبەرزی هەیە، بە شێوەیەك وەزارەتی ژینگەی ئەو وڵاتە ئاشكرایكرد كە ئەو بەرهەمە لە ساڵی 2021 دا دەچێنرێت.
جێگەی ئاماژەیە، زۆربەی سەوزەكانی وەك سپێناخ و پەتاتەی شیرین بڕێكی باشی ڤیتامین(A)یان تێدایە، كە یەكێكە لەو ڤیتامینانەی یارمەتیی بەهێزی ڕادەی بینین دەدات و كەمیشی دەبێتە هۆی كزیی بینین و دواجاریش نابینایی ، بەڵام لە هەندێك وڵات بە تایبەت ئەوانەی برنج خۆراكی سەرەكییانە، هێشتا كەمیی ئەو ڤیتامینە بەربڵاوە. لە وڵاتێكی وەك بەنگلادیش نزیكەی (21%)ی مناڵان بە دەست كەمیی ڤیتامین (A) ەوە دەناڵێنن دەبێتە هۆی كێشەی بینین و زۆر جاریش دەبێتە هۆی نابینایی.

سەرچاوە:DW

print

 81 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*