سەرەکی » مانشێت » پابەندبوون بە كاتە دەستوورییەكانەوە بۆ كاندیدکردنی سەرۆكی حکومەتی تازە

سەرۆك كۆمار

پابەندبوون بە كاتە دەستوورییەكانەوە بۆ كاندیدکردنی سەرۆكی حکومەتی تازە

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار تەئكیدی لە پابەندبوون بە كاتە دەستوورییەكانەوە كردەوە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیرانی حكومەتی كاتی كە جێگەی رەزامەندیی گەلی عیراق بێت.
سەرۆك كۆمار لە بەغدا پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە سەرۆك فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. لە دیدارێكدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات و گرنگیی پابەندبوون بە كاتە دەستوورییەكانەوە كرا سەبارەت بە یەكلاییكردنەوەی كاندیدكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، حكومەتی كاتی و پێویستی دیاریكردنی كەسێكی نیشتمانی لێهاتوو كە جێگەی رەزامەندیی گەلی عیراق بێت و توانای جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی هەبێت، بۆ ئەوەی رابسپێردرێت تا ئامادەكاریی بكات بۆ هەڵبژاردنێكی بێگەرد، بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكان بەجۆرێك نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانەی گەل و خواستەكانی بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*