سەرەکی » ئابووری » حكومەتی توركیا باج زیاتر دەكات

حكومەتی توركیا باج زیاتر دەكات

پاشەكشەی ئابووریی لەتوركیا وای لە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە كردووە باج و غەرامە لەسەر هاووڵاتیان زیاتر بكەن، بڕیاریشە لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە حكومەتی توركیا بڕیاری زیادكردنی باج بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

١٤% باج و غەرامە لەسەر هاووڵاتیان
بەپێی بڕیارێكی حكومەتی توركیا كە لەڕۆژنامە رەسمییەكانی ئەو وڵاتەدا بڵاوكراوەتەوە، لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە بەڕیژەی زیاتر لە ١٤% باج و غەرامە لەسەر هاووڵاتیانی توركیا زیاد دەكرێت.
هاوكات رۆژنامەی خەبەر تورك رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی توركیا لەهەوڵی ئەوەدایە دووبارە سیستمی وەرگرتنی باج لەتوركیا رێكبخاتەوە و زیاتری بكات، ئەوەش دوای ئەو زانیارییانەی كە لەلایەن دەستەی ئاماری توركیا بڵاوكراوەتەوە سەبارە بەپاشەكشەی ئابووری لەو وڵاتە.

٧١٢ ملیار دۆلار
ئامارە رەسمییەكان ئەوەی بۆ حكومەتی توركیا ئاشكرا كردووە: سیستمی گەشەكردن و پێشكەوت لەسەرجەم بوارەكاندا لەتوركیا نەك وەستاوە، بەڵكو پاشەكشەی كردووە و ئابووری وڵاتیش رووبەڕووی كێشەی جددی بۆتەوە.
دەستەی ئاماری توركیا رایگەیاندووە، ئابووری توركیا رووبەڕووی دوو ئاستەنگی گەورە بۆتەوە یەكەمیان كەڵكەبوونی قەرزەكانە كە بەشێوەیەك كاریگەری كردۆتە سەر ئابووری پێشتر وێنەی بووە، دوومیان دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی توركییە بەرامبەر دراوە بیانییەكان.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی گەنجینەی توركیا بڵاویكردۆتەوە، تێكرای قەرزەكانی سەر وڵاتەكەی زیاتر لە ٧١٢ ملیار دۆلار كە ئەوەش یەكسانە بە نیوەی بەرهەمە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە و ناڕێكی وەرگرتنی قەرزەكانیش لەلایەن ئیدارەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی ئەو وڵاتەوە كێشەی گەورەی بۆ ئابووری توركیا دروست كردووە.

كێشە سایسی و ئەمینی و ئابوورییەكان
ئێستاش بەهای دراوی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەشێوەیەكی بەرچاو دا بەزیوە، لەم ماوەیەشدا بەهای ١٠٠ دۆلار لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە توركیا زیاتر لە ٣٩٠ لیرەی توركی هۆكاری دابەزینەكەش بۆ كێشە سایسی و ئەمینی و ئابوورییەكانی توركیا دەگەڕێتەوە.
لەلایەكی ترەوە رێكخراوی پۆلێنكردنی متمانەی ژاپۆنی هۆشداریی داوە لە مایەپووچ بوونی ئابووری توركیا و هۆكارەكەشی بۆ ئەو باری نائاساییە گەڕاندۆتەوە كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە سەپێندراوە و بازاڕەكانی توشی شەلەل كردووە و وەبەرهێنەرە بیانییەكانیشی رووبەڕووی ترس كردۆتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

(%32) كاره‌كانی پڕۆژەی سایلۆی كه‌لار ته‌واو بووه‌

یەکەی ئابووری جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پڕۆژەی سایلۆی کەلاری بەسەرکردەوە. ...