سەرەکی » ئابووری » پێشنیارێك بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو

پێشنیارێك بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌ن پێشنیارێكی په‌سه‌ند كردووه‌ كه‌ هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو ده‌ره‌خسێنێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندوە: له‌ 55 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی پڕۆژه‌ پێشنیارێكی په‌سه‌ند كردووه‌ كه‌ زه‌رییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو دابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری تێدا بكه‌ن و به‌مشێوه‌یه‌ هه‌م هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو ده‌ره‌خسێنێت و هه‌م به‌رهه‌می ناوخۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
وتیشی: «ئه‌و پڕۆژه‌ پێشنیاره‌ رێگری ده‌كات له‌وه‌ی كه‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان زیاده‌ڕه‌وی تێدا بكرێت».
رێكه‌وت زه‌كی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پڕۆژه‌ پێشنیاره‌كه‌ له‌ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ند كراوه‌و دواتر ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت و به‌مشێوه‌یه‌ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*