سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » میدیای ئەڵمانیا: عەرەب دەمێـکە وازیان لە فەلەستین هێناوە

میدیای ئەڵمانیا: عەرەب دەمێـکە وازیان لە فەلەستین هێناوە

لەسەر گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و ناساندنی وەک پایتەختی ئیسرائیل میدیاو ڕۆژنامەگەری ئەڵمانی بەچڕوپڕی باسیان لەو ڕووداوە جیهانییە کردو پلاریان لە وڵاتەعەرەبیەکان و سەرکردەکانیان گرت، کە خۆیان زەمینەسازیان بۆ ئەوە کردووە تا ئەمریکا کارێکی لەو جۆرەبکاو هەندێکیشیان ڕەخنەیان لە دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا گرت بەوەی کە سیاسەتێکی دووڕویی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیادە دەکات.

سعودیەو میسر پێشوەختە ئاگایان لێ بووە
ڕۆژنامەی فرانکفۆرتە ڕۆندشاو پێی وایە، کە مومکین ئەمریکا بڕیارێکی لەو جۆرە بدات ئەگەر سعودیەو میسر ئاگاداری نەبن، هەرچەندە شاسه‌لمان چەند جارێک هۆشداری ئەوەی داوە، بەڵام ژێر بەژێر بەخواستی ئەوان بووە، ئێستا کە شازاده‌ محەمەدی کوڕی جڵەوی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، لەئاست کێشەی فەلەستین و ئیسرائیلدا بیرکردنەوەو هەڵوێستی کلاسیکیانەی نەماوەو بەجۆرێکی تر بیر دەکاتەوە، ئێستا ئەو کێشەیە قوڕسایی لای سعودیە نەماوەو کێشەی شیعەگەرایی جێی گرتۆتەوە، واتە هەموو بایەخێکیان بە ڕێگرتن لە هەژمونی شیعەدایە، هەمان ئەو ڕۆژنامەیەو ژمارەیەکی تریش پێیان وایە کە وڵاتە عەرەبیەکان دەمێکە وازیان لە فەلەستین هێناوە لە ستراتیژیەتیاندا نەماوە و بایەخ بە مەسەلەو کێشەی گەرمتر دەدەن.

دەمێکە پایتەختی ئیسرائیلە
ڕۆژنامەی تاگس زایتۆنگیش لەمبارەیەوە نوسیویەتی: لەڕاستیدا قودسی ڕۆژئاوا ماوەیەکی زۆرە پایتەختی ئیسرائیلەو بارەگای حکومەت و وەزارەت و دادگای باڵایان لێداناوە، تەنها وەزارەتی بەرگریان لە تەلئەبیبە،وەزارەتی دادیش لە قودسی ڕۆژهەڵاتە، ناساندنی ئەو شارە هەر پایتەختی ئیسرائیل نییە بەڵکو هی فەلەستینیەکانیشە، ئەگەر فەلەستینیەکان لەگەڵ ئیسرائیل بچنە ناو دانوستانێکی ئاشتی و گفتوگۆ دەست پێبکەنەوە ئەوا دەرفەتی چارەسەر ماوە.

دەستکەوتە بۆ ئێران
ڕۆژنامەی سود تۆرینگەزایتۆنگیش دەڵێت: لەو بڕیارەی ترەمپ ئێران سودمەندی گەورەیە، چونکە ئەو بڕیارە ڕی لەبەردەم تاران خۆش دەکات کە هەژمونی خۆی لەناوچەکە پەرەپێ بدات و دوژمنایەتی ئیسرائیل برەوپێ بدات، چونکە زەمینەسازی ئەو دوژمنکاریەو رقی ئەستوری عه‌رەب دەرفەتێکی باش بۆ ئێرانیەکان دەڕەخسێنێت. هەمان ئەو ڕۆژنامەیە داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات کە لە پرۆسەی ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست، ڕۆڵی خۆیان بنوێننن و پەلەبکەن لە دۆزینەوەی ریگاکانی ئاشتی وچارەسەر.

بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیە
فرانکفۆرتەڕۆندشاویش ده‌ڵێت: زۆربەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەچواردەوری شاری «قودس» دەخولێنەوە کەبەلای هەردولای ناکۆک، شارێکی پیرۆزو مەشخەڵی نەتەوایەتیانە، بڕیارەکەی تره‌مپ ئەوەندەی تر کێشەکەی قوڵ کردەوە بەڵام لەهەمان کاتیشدا یەکلاکەرەوەیە و دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە چارەسەری کۆتایی ئەو کێشەیە کەساڵەهایە پێوەی خەریکن.

کێشەکە باوی نەماوە
فرانکفۆرتە ئەلگێماینە زانیتۆنگ کۆمەڵی پرسیاری لۆژیکی دەخوڵقێنێت و لەوانە دەپرسێت: ئایا ئەو ڕیارەی تره‌مپ ئاگری شەڕ لە جیهانی عەرەبی وئیسلامی دادەگیرسێنێت؟ لەوەڵامیشدا پێی وایە کە هەرچەندە ئەو کێشەیە زۆر کۆنە و دەمێکە جیی ناکۆکی عەرەب و ئیسرائیلە، بەڵام ئێستا کێشەیەکی تر جێی گرتۆتەوە کەئەویش هی نێوان هەردوو جەمسەری شیعی و سونیە کە ئێران وسعودیە ڕابەرایەتی دەکەن و سعودیە هەموو ووزەوتوانیاکی داوەتە ئەو کێشەیەو فەلەستینیەکانی پەراوێزخستوە. ڕۆژنامەکە پێی وایە کە ئەو تێگەیشتنەوەی سعودیەکان و میسریەکانیش لەوەوە هاتوە کە ئیسرائیل زۆر بەهێزە هەرکاتێک بیەوێت دەستی بەسەر فەلەستینیەکاندا دەکشێت.

دەستی ترەمپ خۆش بێت
لەکۆتاییدا ڕۆژنامەی دێ ڤێلت کەجیا لەوانەی دی خۆشحاڵی خۆی بەو بڕیارەی ترەمپ دەربڕیوەو نوسیویەتی: ئەگەر حکومەتەکانی وڵاتانی ئەوروپا ڕاستگۆ بن دەبێت دان بەو بڕیارەگرنگەی ئەمریکا دابنێن کە قودس هەر پایتەختی ئیسرائیلەو نابێت هیچ لایەنێک ئیدانەی ئەو بڕیارەبکات وترەمپ ڕاستی وتوەو راستی کردووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*