سەرەکی » زانست » هۆكاری زۆر نزگەرەكردنی مناڵ….

هۆكاری زۆر نزگەرەكردنی مناڵ….

هۆكاری زۆر نزگەرەكردنی مناڵی تازە لە دایكبوو چییە؟

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا

نزگرە یەكێكە لەو حاڵەتەی كە بە درێژایی تەمەنمان دووچاری بووین‌و دووچاری دەبین، بۆ چاكبوونەوەشی رەنگە زۆرێكمان چەندین رێگەی جیاجیا بەكاربێنین وەك ڕاگرتنی هەناسەدان و هەناسە وەرگرتن بۆ چەند چركەیەك یاخود خواردنەوەی 7 قووم ئاو كە ئەمەیان وەك نەریتێك باس دەكرێت.
یەكێك لەهۆكارەكانی نزگرە بریتیە لە گرژبوونەوەی پەردەی نێوان ناوسك و دڵ یان ناوپەنچكە، كاتێك ئەم پەردەیە گرژ دەبێیتەوە وادەكات بە شێوەیەكی خێراتر و بەردەوام مرڤ هەناسە بدات و ئەمەش وادەكات ناوچەی glottis لەقوورگدا بەخێرای دابخرێیت و بكرێیتەوە.
ئەم دیاردەیە زیاتر لە نێو كۆرپەی تازە لە دایكبوودا ڕوودەدات بەتایبەت دوای 9 هەفتە لە لەدایكبوونیان بە جۆرێك كە بە ڕێژەی 8-14 جار دووچاری نزگرە دەبن بۆ هەر كاتژمێرێك .. ئەمەش دەكرێت بەردەوام بێت تا تەمەنی كۆرپە كە دەگاتە 24 هەفتە.
هەروەها دەركەوتوە ئەو مندالانەی پێش 37 هەفتە لە دایك دەبن لە رۆژێكدا بۆ ماوەی 15 خولەك نزگرە دەیان گرێیت.
یەكێك لە تازەترین توێژینەوەكان كە لەسەر نزگرە لە منداڵی تازە لەدایكبوو دا ئەنجامدراوە و لە مانگی 12 سالی رابردوودا بڵاوبووەتەوە ئەوەی دەرخستووە هەركاتێك ئەو پەردەی ناوپەنچكە لە كۆرپەی تازە لەدایكبوودا گرژدەبێتەوە، ئەوا راستەوخۆ سێ شەپۆل لە مێشكیاندا دروست دەبێت كە شەپۆلی سێیەم وەك ئەو شەپۆلە وایە كاتێك مرۆڤ گوێی لە دەنگە دەنگ دەبێت ..
توێژەران پێیانوایە كۆرپەكان كاتێك گویێیان لە دەنگی نزگرەی خۆیان ئەبێت، راستەوخۆ لەرێگەی هەستەوەرە دەمارەكان كە ناوپەنچك بە مێشكەوە دەبەستنەوە چالاك دەبێت بەمەش كۆرپەلە زیاتر دووچاری نزگرە دەبێت تا كاتی خاو بوونەوەی ئەو پەردەیە، چونكە مێشك ئاماژەكان دەنێرێت بۆ هێوركردنەوەی خێرای ئەو پەردەیە و بەمەش زۆرجار گرژبوونەوەی زیاتر ڕوو دەدات.
تێبینی لەهەندێك حاڵەتی تایبەت دا بەتایبەت لە كەسانی بەتەمەن دەكرێت نزگرە وەك نەخۆشیەكی درێژخایەنی لێبێیت و كاریگەریی دەروونی دروست بكات لەسەر مرۆڤەكە .. لەو حاڵەتەش پێوستی بە چارەسەری تەندروستیی دەبێت و بگرە لە حاڵەتی زۆر دەگمەن نەشتەرگەریش دەبێتە ڕێگە چارەی پێویست بۆ نەهێشتنی نزگەرەكە.

print

 193 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*