سەرەکی » راپۆرت » زانکۆی سلـێمانی بە یەکەمی کوردستان دەستنیشانکرایەوەپەڕە 2

له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا نزیکەى 9000 پلە بەرزبۆتەوە

زانکۆی سلـێمانی بە یەکەمی کوردستان دەستنیشانکرایەوە

ئامادەکردنی سایتی زانکۆی سلێمانی و کوردستانی نوێ

زانکۆی سلێمانی تۆمارێکى نوێ لە سەر ئاستى زانکۆ جیهانییەکان بەدەست دەهێنێت ، لە ماوەی و پێنچ ساڵ دا 8811 پلە بەرزدەبێتەوە، لەپاڵ ئەوەى لە سەرئاستى هەرێمى کوردستان بە پلەى یەکەم ماوەتەوە، لەسەر ئاستى جیهان دەبێتە یەکێک لە 3 هەزار باشترین زانکۆکانى جیهان.
بە پیێ دوا راپۆرتی (وێبۆمیتریکس)ی ئەنجومەنی باڵای زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا کە لە کۆتایى مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، پێگەى زانکۆى سلێمانى لەسەر ئاستى زانکۆ جیهانیەکان لە 3847 دایە ،لە یەک ساڵ دا زیاتر لە 500 پلە و لە ماوەى پێنچ ساڵ دا نزیکەى 9000 پلە لە پلەبەندى باشترین زانکۆکانى جیهان بەرزبووتەوە و ساڵى رابردوو پێگەى لە ریزبەندییەکەدا 4386 دابوو. بەم پێیەش زانکۆ سلێمانى لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە ئەهلیى و حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بە یەکەم دێت و بە تاکە زانکۆش دادەنرێت کە لە کێبرکیێ باشترین زانکۆکانى عێراق دا ئەو تۆمارە بەدەست بهێنێت.

پشت بە ستن بەو داتا و ئامارانەی ساڵانە وێب سایتی فەرمی (Webometrics) بۆ بۆ هەڵسەنگاندنى ئاستی زانکۆ جیهانییەکان بڵاودەکاتەوە، ئەمساڵیش زانکۆى سلێمانى ریکۆردى نویێ تۆمارکرد و لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستانى لە پلەى یەکەم دایە و لەسەر ئاستى زانکۆ عیراقیەکانیش لە 10 یەکەمەکاندایە .
بۆ وەبیرهێنانەوە ساڵى 2016 ریزبەندى زانکۆى سلێمانى لە (12658) دایە ، بەڵام ساڵی2017 زانکۆی سلێمانی بەرەوپێشچوونێکى بەهێزى بەخۆیەوە ببینى و لە ماوەى یەک ساڵى پێگەى زانکۆکەى دوو هێندە بەرزرکردوە وگەیشتە ریزبەندى 6029 . ئەوەى جیێ سەرنجە ئەمساڵ ریکۆردێکى نوێ تۆمارکرد گەیشتە3847 ى باشترین زانکۆکانى جیهان، بەواتایەکى تر لە ماوەى سێ ساڵ دا زیاتر لە 2000 پلەى بڕیوە وبەرزترین ئاستی تۆمار کرد بەو پێیەى لەسە ئاستی جیهانیەکان لە ریزى 3 هەزارەمین دایە کە لە مێژوویدا بێ وێنە بووە ، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هەر بە پلەى یەکەم ماوەتەوە و و لەسەر ئاستی عیراقیش لە ریزبەندی (11) هەمین یە.
لەم ئینفۆگرافییەدا پێگەى زانکۆى سلێمانى لە نێوان ساڵانى2016، 2017 ، 2018، 2019 ،و 2020 دەخرێتە ڕوو ، کە کێرڤی ئاستی زانکۆی سلێمانی لە هەڵکشانى بەردەوام دایە .

بە گوێرەی داتا و ئامارى ساڵانە وێب سایتی فەرمی (Webometrics) کە بە پیێ‌ میتود و سیستەمی مۆدێرنەوە ریزبەندی و پۆلێنکاری بۆ ئاستی زانکۆکانی جیهان دەکات زانکۆی سلێمانی تەنها لە ماوەی 5 ساڵ دا زیاتر 8811 پلەی بڕیووە و بەو پێیەی ساڵی 2016 لەسەر ئاستی جیهان لە ریزبەندى (12658) بوو ، و 2017 لە ریزبەندی 6029 ، ئەمساڵ 3847 بەمەش ئەمساڵ زانکۆی سلێمانی بەرزترین ئاستی ریزبەندی وێبۆمیتریکسی تۆمار دەکات ، هەروەک لەو ئینفۆگرافییە دا روونکراوەتەوە، کێرڤى زانکۆى سلێمانى بەردەوام لە هەڵکشاندایە ، بۆ نموونە ئەگەر لە ساڵى 2016 دەست پێ بکەین ، پێگەى زانکۆ لە 12 هەزارەمین زانکۆى جیهانى دا بوو، و ساڵی 2017 پێگەى لە ریزبەندییەکەدا گەیشتە 4285 ، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمساڵ بەرزترین پلەى بەدەست دەهێنێت و دەبێتە یەکێک لە 3 هەزار باشترین زانکۆکانى جیهان.
بەدەر لە ریزبەندی وێبۆمیتریکس کە ساڵانە لە رێگاى تاقیگەیەکى مۆدێرنەوە تیمێکی پسپۆرى سەر بە ئەنجوومەنی بالای توێژینەوەی زانستی وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیا ئەنجامى دەدەن ، لە سەرجەم رێبەرە ناوخۆی و نێودەولەتیەکان زانکۆى سلێمانى بە یەکەمى کوردستان و پێشەنگی زانکۆکانى عێراق دادەنرێت. بۆ نموونە مانگى رابردوو لە ریزبەندی (SCImago) بۆ 10 باشترین زانکۆ حکومییەکانی عێراق زانکۆی سلێمانی پلەی سێیەمى تۆمار کرد. پێشتریش لە

Iraqi Universities Webometrics Ranking
-1 University of Babylon
1882
-2 University of Baghdad
2338
-3 University of Technology Iraq
2693
-4 Diyala University
2784
-5 University of Mosul
3214
-6 Mustansiriyah University
3316
-7 University of Basrah
3334
-8 Kufa University / University of Kufa
3388
-9 University of Anbar
3695
-10 Al Qadisiyah University
3758
-11 University of Sulaimani
3847
ریزبەندییەکانى ترى نێودەوڵەتى وەک ( UniRanking و Google Scholar Citations و Alexa) زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە پلەى یەکەمى هەرێمى کوردستان دەستنیشان دەکرێت.

print

 5 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*