سەرەکی » ئابووری » ئه‌مریكا هۆشداری دەدات بە کۆمپانیای هواوی

ئه‌مریكا هۆشداری دەدات بە کۆمپانیای هواوی

وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا‌ 45 رۆژی دیكه‌ ماوه‌ی زیاده‌ی دا به‌ هواوی بۆ مۆڵه‌تی گشتیی كاتی بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كاندا بكات.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ 45 رۆژی دیكه‌ ماوه‌ی زیاده‌ی داوه‌ به‌ كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجی چین هواوی بۆ مۆڵه‌تی گشتیی كاتی كه‌ هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌، ماوه‌ی نوێ دراوه‌ به‌ هواوی بۆ مۆڵه‌تی كاتیی كه‌ خۆی له‌ كاروباره‌كانی وه‌ك هه‌نارده‌ی به‌رهه‌م و گواستنه‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكای خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، له‌ 19ی ئابدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكاوه‌ سێ مانگ مۆڵه‌تی كاتیی پێدرا، پاشان له‌ 18ی تشرینی دووه‌مدا ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ 90 رۆژ درێژكرایه‌وه‌.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ بڕیارێكی نوێی 45 رۆژی دیكه‌ی درێژكرده‌وه‌ تا هواوی و كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌ هواوی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كاندا بكه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، دوو تۆمه‌تی نوێی ئاڕاسته‌ی هواوی و دوو هاوبه‌شی ئه‌مریكی كرد له‌باره‌ی دزینی نهێنیی بازرگانی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*