سەرەکی » هەواڵ » هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی دوو شەپۆلەوە

هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی دوو شەپۆلەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، لەئەمڕۆوە 16/2 بەهۆی كاریگەریی شەپۆلێكی پەستان نزمی دەریای سوورو دەریای ناوەڕاستەوە، ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە هەوری تەواوو پاشان بارانبارین دەستپێدەكات.
لەوبارەیەشەوە سەنتەرەکانی كەشوهەوا بڵاویانكردۆتەوە كە سەرەتا كاریگەرییەكە لەناوچەكانی هەولێرو بادینان‌و سۆران‌و كەركوك دەردەكەوێت، لەسەرلەئێوارەشەوە شەپۆلەكە كاریگەرتر دەبێت و بەهۆی شەپۆلی دەریای سووریش بارانبارین تەواوی ناوچەكانی كەركوك‌و گەرمیان‌و سلێمانی‌و هەڵەبجەو دەوروبەری دەگرێتەوەو باران بەلێزمە دەبارێت‌و كاریگەرییەكەش تا بەرەبەیانی رۆژی 17/2 بەردەوام دەبێت. هەروەها پلەكانی گەرما بەڕێژەی 5 پلە دادەبەزن‌و ئەگەریش هەیە بەفر لەچۆمان‌و ماوەت‌و پێنجوێن‌و ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی دەوروبەری سلێمانی‌و هەولێر، ببارێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، رۆژی سێشەممە كەشوهەوا ئاسایی دەبێت‌و ئەگەری باران نییە، بەڵام لەڕۆژی چوارشەممەوە تا شەوی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دووبارە بەهۆی كاریگەریی شەپۆلی دەریای سوورو دەریای ناوەڕاست، ئەگەری بارانی بەخوڕو هەورە تریشقەی توند هەیە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*