سەرەکی » هەواڵ » سەردانی وەزیری پێشمەرگە بۆ كۆلیژی ئەركان

سەردانی وەزیری پێشمەرگە بۆ كۆلیژی ئەركان

دوێنێ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆلیژی ئەركان-ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی لەدەروازەی راپەڕین، بەسەركردەوە.
لەمیانی سەردانەكەیدا، وەزیری پێشمەرگە، لەنزیكەوە لەڕەوشی خوێندنی لەكۆلیژەكەو كەموكوڕی‌و داواكارییەكانیانی كۆڵییەوەو هەوڵ‌و ماندوبوونی ئەفسەران‌و مامۆستایانی كۆلیژەكەی بەرزنرخاند. دووپاتیشیكردەوە كە كێشەو گرفتەكانیان، چارەسەر دەكەن.
دواتر لەكۆبوونەوەیەكدا، لەگەڵ خوێندكارانی خولی حەوتەمی ئەركان، وەزیری پێشمەرگە، پێیڕاگەیاندن كە كۆلیژی ئەركان، دەرگای بۆ كردوونەتەوە، بۆ ئەوەی پەرە بەزانست‌و زانیارییەكانتان بدەن، وتیشی: دڵخۆشم‌و جێگەی شانازییە، كە لەساڵی 2003وە بەهەوڵی خەباتگێڕان‌و تێكۆشەرانی كوردایەتی‌و پێشمەرگایەتی، خاوەنی كۆلیژی ئەركانین، كە جێگەی بایەخ‌و گرنگیی وەزارەتی پێشمەرگەیە‌و شانازییەكەش ئەوەیە كە كۆلیژی سەربازی‌و كۆلیژی ئەركان فەرماندەو ئەفسەرانی شارەزا لەبواری سەربازیی بەشێوەی زانستی‌و ئەكادیمی، پێدەگەیەنن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*