سەرەکی » مانشێت » سەركردایەتی، پرۆگرامی یەكێتی پەسەندكرد

سەركردایەتی، پرۆگرامی یەكێتی پەسەندكرد

لەكۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پرۆگرامی یەكێتی، پەسەندكرا.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا راپۆرتی سیاسیی چوارەمین كۆنگرە، كە لەلایەن هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی-یەوە لە چوارەمین كۆنگرەدا پێشكەشكرا، پەسەندكرا.
تەئكیدیشكرایەوە كە بەم نزیكانە راپۆرتی سیاسی‌و پرۆگرامی یەكێتی، چاپدەكرێن.
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، سەرەتا ئاماژەی بەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی كرد لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، كە تیایدا پیرۆزبایی لە هاوسەرۆک و سەركردایەتیی نوێی یەكێتی كردووە‌و وتیشی: لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا كاك مەسعود داوایكردووە ئەمڕۆ 24/2 كۆبوونەوەیەكی گرنگ هەیە لە هەولێر، بۆیە بافڵ تاڵەبانی بەسەرۆكایەتیی وەفدی یەكێتی بەشداریی كۆبوونەوەكە دەكات.
لەدرێژەی قسەكانیدا، ئەوەشی خستەڕوو كە هەر لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیدا پرۆگرامی یەكێتی بەكۆی دەنگ پەسەندكرا، هاوكات راپۆرتەكەی كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندیی یەكێتی، كە بۆ كۆنگرە پێشكەشكرا، گفتوگۆی لەبارەوە كراو بەكۆی دەنگ پەسەند كرا.
لەدرێژەی قسەكانیدا، مستەفا چاوڕەش، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەمانەوێت بەشێك بین لەحكومەتی عیراق‌و بەهیچ جۆرێك دژایەتی ناكەین‌و ناشمانەوێت حزبی كارتۆنی بەناوی كوردەوە لەبەغدا قسەبكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*