سەرەکی » هەواڵ » راگرتنی شەڕ لە ئیدلب،مانای تەسلیمبوونە بە تیرۆریستان

لاڤرۆڤ:

راگرتنی شەڕ لە ئیدلب،مانای تەسلیمبوونە بە تیرۆریستان

دوێنێ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا هەموو ئەو داوایانەی رەتكردەوە كە داوای وەستاندنی هێرشی سوپای سوریا دەكەن لە ئیدلب.
لاڤرۆڤ لە بەردەم لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێف، رایگەیاند: راگرتنی شەڕ لە ئیدلب، پەیڕەوكردنی مافەكانی مرۆڤ نییە، نەك تەنها تەسلیمبوونە بە تیرۆریستان، بەڵكو خەڵاتیشە بۆ كردەوەكانیان.
وەزیری دەرەوەی روسیا تەئكیدیكردەوە: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ‌و كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ پابەندن بە بەرگرتن لە توندڕەوەكان. وتیشی: هەڵوێستی هەندێ وڵات وەكو هەوڵێكە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ كردەوە قێزەونەكانی گروپە توندڕەو و تیرۆریستییەكان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*