سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » شیعر و كۆرۆناپەڕە 2

خورجە

شیعر و كۆرۆنا

1
رەنگە لە ئایندەدا بەهاری ئەم ساڵ ناوبنرێت بە هاری كۆرۆناكە، وەك چۆن سەدان ساڵ و بۆنە مێژوو دیرۆكی خۆیان هەیە لای گەلان، دیارە ئەگەر مێژوو بە رۆژو كات و مانگ و ساڵیش بناسرێتەوە، بە بۆنەو روداوگەلیش دەناسرێتەوە، بۆ نمونە ساڵی گرانیەكە، ساڵی كوللەكە، ساڵی بێبارانیەكە، ئیتر ئەوەش بەشێكە لە مێژووی گەلان و ناوچەكە، كۆرۆنا هێشتا بە تەواوەتی نەچووەتە نێو شیعرو ئەدەبیاتەوە، بەڵام دڵنیام دەچێت، هەر نا رەنگە رۆمیۆ لە ترسی كۆرۆنا نەوێرێ‌ جۆلێت ماچبكات و ناچاربێت ماچی سینەمایی بۆ بنێرێ‌، ماچی هەوای، ماچ لە رێگەی مۆبایلەوە، ئیدی مۆبایلە ماچیش پەیدا دەبێت .
بۆ جیاوازی ماچی سینەمایی و ماچی خودایی بڕۆنە لای تاریك و روونی مامۆستا هێمنی موكریانی، بەڵام ئەگەر لە سەردەمی كۆرۆنادا مامۆستا هێمن لە ژیاندا با رەنگە بیگوتایە « من بێزارم لە ماچی خودایی – ماچم دەیە ماچی سینەمایی «
2
ئەوەی رۆمیۆو جۆلێت بۆ شیرین و فەرهادو مەم و زینیش راستە، بەڵام دەبێت ئەو كاتە لە رێی دەسكاری كردنی زەمەنەوە جۆرێك لە پێشكەوتو ترین مۆبایلەكانی ئەم سەردەمە بدەینە دەست عاشقەكانەوە، تا لانی كەم بتوانن لەو رێگەیەوە رامووسان بكەن، لە راستیدا كۆرۆنا هەر زەرەری گەورەی لە چین و وڵاتانی دیكە نەداوە، ئەوەتا زەرەری بۆ عاشقانیش هەیە، ئەو عاشقانەی لەم سەردەمەدا كەمتر شارەزای عیشقی هەقیقی و عیشقی مەجازین، یان هەر نازانن چیە، ئەوان عیشق بە شتی تر تێگەیشتوون، ئەوان چووزانن بۆچی مەولانا دەڵێت :
بشنەو نەی چوون حیكایەت میكونەد
دەر جودایی شیكایەت میكونەد
لە تەك ئەوەشدا شیعر و عیشق دەرمانن ئەوە بۆیە هەر مەولانا دەڵێت :
یەك دەستە كلید هەست بە زیر بغل عیشق
ئەز بهر كشاییدەن ئەبواب رەسیدە

3
ئێمە بە هیوای بە هارێكی خۆشی دیكە دەژین و كۆرۆنا نامانخات، ئەوانەی لە كۆرۆنا دەترسن، لە زمانی رەشەبا نەگەیشتوون، رەشە با هیچ سنورو لەمپەرێك لە بەردەمیدا نیە، مەگەر یان راكردن لە دەستی كە زەحمەتە، یان بە گژا چوونەوەی، بە گژا چوونەوە لە دەرەوەی خۆتا و بە گژاچوونەوە لە ناوەوە، دڵت بە هێز كە، لە ناخەوە بڕیار بدە تۆ دەتوانی كۆرۆنا بە چۆكدا بخەی، ئەو بڕیارە بەسە بۆئەوەی بڵێی:

هەرچی كۆرۆنا و پەتایە!
لە هەقی مرۆڤ نایە
بەو ئومێدەوە بژی كە ساڵێ‌ تر لەم ساڵ باشترە .

 489 جار بینراوە