سەرەکی » وەرزش » ناونیشانەکانی پشت پەردەی ئەم کلاسیکۆیە

ناونیشانەکانی پشت پەردەی ئەم کلاسیکۆیە

کاروان محەممەد

شەوی یەکشەممەی هەفتەی رابردوو1/3/2020 ، یاریی کلاسیکۆی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بارسیلۆنا لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ کراو ڕیاڵ 2-0 ئەم کلاسیکۆیەی بردەوە.
بەدەر لە شیکردنەوەی هونەری ئەم کلاسیکۆیە، دەتوانین بەم خاڵانەی خوارەوە سیناریۆی پشت پەردەی یارییەکە پێناسە بکەین؛
*خراپی ئاستی بەرشلۆنە بەشێوەیەکی گشتی و هێڵی ناوەڕاست بەتایبەتی کەم و کورتییەکانی یانەی ریال مەدریدی داپۆشی.
* ئەم کلاسیکۆیە زێدانی لە گەردەلولی رەخنە رزگار کرد.
*پێکانی لویس سوارێز وەک هێرشبەرێکی کلاسیکی و ئاستی نزمی گریزمان و دیار نەمانی دیمبلی، چاوی میدیاکانی لەسەر هازارد و بنزیمە دورخستەوە، چوونکە بنزیمە کۆتایی هاتوە و هازاردیش بەهۆی پێکانەوە تا وەرزی ئایندە یاری ناکاتەوە .
*کێشەکانی میسی لەگەڵ ئەبیداڵی بەرێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی یانەی بارسیلۆنا خەرەندێکی قوڵی دروست کردوە و میسی لەڕووی دەرونیەوە ئامادەی کلاسیکۆ نەبوو.
*ئەنجامی بردنەوەی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی مێرنگی و گەرانەوە بۆ لووتکەی ریزبەندی، ئاست نزمی گارێس بەیلی وێڵزیان بۆ ماوەیەکی کاتی لەبیری هاندەران بردەوە.
*گریزمان کە پارەیەکی خەیاڵی پێدراوە لەچرکەساتێکدا لەتایمی یەکەم هەلێکی ئاسانی گۆڵ کردنی لەدەستداو تایمی دووەم پەنجەی پەشیمانی گەزی و دەبێ چاوەرێی فیکەی هاندەرانی بارسیلۆنا بێت لەکامپ نو.
*جیرارد پێکی گۆڵێکی راستەقینەی لەسەر هێڵ دەرهێنایەوە و گۆڵێکی پێش کەش ڤینسیوس جۆنیۆر کرد.
*کۆرتواو ڤالڤێردی کلاسیکۆیان بردەوە و لەپێکهاتەی نمونەی لالیگادا دەبن بۆ ماوەیەکی دور و درێژ بە درێسی قەڵای سپییەوە دەمێننەوە.
*چانسی هەردوو یانە بۆ بەدەست هێنانی لالیگا یەکسانە و جیاوازی خاڵێک دڵنیایی نیە و هێشتا هیچ شتێک یەکلانەبۆتەوە.
*لەهەردوو یانە کۆمەڵێک یاریزانیان کۆتاییان پێهاتووە و ئەستەمە وەرزی ئایندە لەکلاسیکۆدا ببینرێنەوە.
*لەچامپۆنیس لیگیش هەردوو یانە توانای بەدەستهێنانی جامەکەیان نییە و ئەم خاڵە بۆ هەردوو یانە ئەرکێکی زۆر ئەستەمە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*