سەرەکی » ئابووری » ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ مه‌رزی باشماخ ئاساییه‌

ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ مه‌رزی باشماخ ئاساییه‌

ئاڵۆگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئێران له‌مه‌رزی باشماخه‌وه‌ ئاساییه‌و هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌و مه‌رزه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌خرێنه‌ ئۆتۆمبێلی هه‌رێمه‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌ ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگه‌یاندوە: هه‌موو جموجوڵه‌ بازرگانییه‌كانی مه‌رزه‌كه‌ وه‌ك پێشوو ئاساییه‌و هه‌موو رێكاره‌كانیش بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی: «به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتی ئێران، جگه‌ له‌و تانكه‌رانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كاڵایه‌كی دیكه‌ ده‌خرێنه‌ ئۆتۆمبێلی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و رێگه‌ به‌خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كان نادرێت بێنه‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، به‌ڵام خاوه‌ن تانكه‌ره‌كان دوای پشكنین رێگه‌یان پێ ده‌درێت بێنه‌ ناو خاكی هه‌رێمه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی تانكه‌ر له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*