سەرەکی » زانست » كۆرۆنا پیاوێكی كردە سەرۆك

كۆرۆنا پیاوێكی كردە سەرۆك

كێشەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەشتێكی ئاسمانیی ئاسایی كردە گەشتێكی سەرۆكانە.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چەندین رووداوی سەیر و سەرنجڕاكیش روویانداوە كە هەندێكیان بە درێژایی تەمەن دەبنە یادەوەرییەكی لەبیرنەكراو یەكێك لەو رووداوانەش چیرۆكی گەنجێكی ئەرجەنتینییە.
ئەو گەنجە ناوی ئیلانە لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا ویستوویەتی لە شاری تەلئەبیبەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەرجەنتین، كاتێك دەچێتە فڕۆكەخانەی (بن گۆریۆن)، دەبینێت گەشتی هێڵی ئاسمانی (El Al) ئیسرائیلی هەڵوەشاوەتەوە، ئەویش بەهۆی ئەو رێكارانەی حكومەتی (تەلئەبیب)ەوە کە لە پێناوی پاراستنی هاووڵاتیانی و روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتوویەتیەبەر، گەنجەكە بەوە قایل نابێت و پێداگریی دەكات و بڕیار دەدات بەهەر شێوەیەك بێت بگەڕێتەوە بۆ ئەرجەنتین.
لە بەرامبەر ئەو پێداگرییەی گەنجەكەدا دەسەڵاتدارانی فڕۆكەخانەکە وەك پاداشتێك، كورسییەكی لە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی نەرویج بۆ دابین دەكەن كە گەشتی هەیە بۆ بەرشەلۆنە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، كاتێك گەنجەكە دەچێتە ناو فڕۆكەكەوە، هیچ كەس نابینێت و بۆی دەردەكەوێت جگە لە تیمی فڕۆكەكە تەنها سەرنشینی ناو ئەو فڕۆكەیە.
ئیلان كە تەمەنی (21) ساڵە لەگەڵ ئەوەی سەری سووڕدەمێنێت، بەڵام كاریگەریی وای نابێت لەسەری و بڕیار دەدات ئەو ساتە مێژووییەی ناو فڕۆكەكە بە ڤیدیۆ تۆمار بكات.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ئەو گەنجە دەڵێت: ” من لەم گەشتەمدا خۆم وەك سەرۆك دێتە پێشچاو و ئەو فڕۆكەیەش وەك فڕۆكەی تایبەتی خۆم دەبینم، چونكە ئەوە سەرۆك و دەوڵەمەندەكانن دەتوانن بە تەنها و بە فڕۆكەی ئاوا گەورە گەشت بكەن.
سەرچاوە: سپۆتنیك

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*