سەرەکی » زانست » دەیەوێت شوێنپێی چین هەڵگرێت

كۆریای باشوور

دەیەوێت شوێنپێی چین هەڵگرێت

كۆریای باشوور هەنگاو دەنێت بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرنا و سەركەوتنیشی بەدەستهێناوە، كەواتە هۆی سەركەوتنەكەی چییە؟
دەسەڵاتدارانی كۆریای باشوور توانیویانە رێچكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خاوبكەنەوە، ئەویش بەهۆی بەرنامەیەكی شیكاریكردنی جیاكارییەوە.
بە پێی گۆڤاری (Science)، نزیكەی (٥٠) ملیۆن كەس لە كۆریای باشوور دەژین، لە كاتێكدا لە (٢٩) ی شوباتی رابردوودا نزیكەی (٩٠٩) حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتەدا تۆماركرا، بەڵام لە (١٧)ی مارتدا تەنها (٧٤) حاڵەت تۆماركراوە.
بە گوێرەی ئەو گۆڤارە، حكومەتی ئەو وڵاتە و دەسەڵاتدارانی تەندروستی هۆكاری كەمبوونەوەی حاڵەتەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە بەرنامەیەكی شیكاریكردنی جیاكارییان پەیڕەو كردووە و لە رێگەیەوە نموونەی خوێنیان لە (٢٧٠) هەزار كەس وەرگرتووە، ئەمەش مانای زیاتر لە (٥٢٠٠) شیكردنەوە بۆ هەر ملێونێك.

شێوازی بەكارهێنانی خواریزمییەكەی حكومەتی كۆریای باشوور
هەموو ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، دەكرێنە بەرنامەكەوە، دوای ئەوە، ئەوانەی نیشانە مامناوەندییەكانی كۆرۆنایان هەیە دەنێردرێن بۆ پەیمانگا پزیشكییەكان و ئەو شوێنانەی حكومەت تەرخانی كردووە بۆ پێشكەشكردنی چاودێریی پزیشكیی بنەڕەتیی، ئەوانەشی كە ئەنجامی شیكارییەكانیان دوو جار نێگەتیف دەردەچێت، دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە، ئەوانەشی كە پەیوەندییان بە كەسانی تووشبووەوە هەبووە و نیشانەی لاوازیی نەخۆشییەكەیان هەیە، ئەوا بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ماڵەكانیان كەرەنتینەیان دەكات و پزیشك لە رۆژێكدا دوو جار سەردانیان دەكەن.

گۆڤاری (Science)ئاماژە بەوەش دەكات لەگەڵ ئەوەی کە دەسەڵاتداران توانیویانە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خاوبكەنەوە، بەڵام ژمارەی تووشبووان زیاد دەكات، ئەمەش مانای ئەوەیە كە هێشتا مەترسیی دووبارە سەرهەڵدانەوەی پەتاكە لە ئارادا ماوە.
هەر ئەو گۆڤارە دەڵێت: ” ئەم هەڵمەتەی كە دەسەڵاتدارانی كۆریای باشوور گرتوویانەتەبەر لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونەیان بووە لە بواری قەڵاچۆكردنی پەتای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە بە (MERS)ناسراوە، گرتبویانەبەر.

ئەو پەتایە لەساڵی (٢٠١٥) دا بڵاو بۆوە و (١٨٦) كەسی خەڵكی كۆریای باشوور تووشبوون و (٣٦) كەسیش گیانیان لەدەستدا، لەو كاتەدا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە توانییان لە ماوەی دوو مانگدا بەسەر پەتاكەدا زاڵ بن، چونكە حكومەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان بە ماوەیەكی كورت (١٧) هەزار كەسییان كەرەنتینە كرد.

سەرچاوە: نۆڤۆستی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*