سەرەکی » ئابووری » چیرۆکی نووسینی ناوی کوردستان لەسەر کەشتییە بارهەڵگرەکەی بەریتانیا

چیرۆکی نووسینی ناوی کوردستان لەسەر کەشتییە بارهەڵگرەکەی بەریتانیا

ئامادەکردن و نووسینی: جوان عومەر ئەحمەد

زۆر جار لێرەو لەوێ وێنەی کەشتییەکم دەبینی بەگەورەیی نووسرابوو کوردستان (kurdistan)، هەندێک جاریش لە تۆڕە کۆمەڵایاتییەکاندا و بەتایبەتی فەیسبووک وێنەکە بڵاو دەکرایەوە و مشتومڕی زۆری دروست دەکرد. کۆمەلێک زانیاریی هەڵەی لەبارەوە دەنووسرا و هەندێک جاریش خاوەن پۆستەکانم دەبینی دەیاننووسی کورد لەسەردەمی خۆیدا خاوەنی کەشتی بووە، ئەوەی نەدەزانرا ئەوەبوو کورد لە کوێدا و لەچ دەریایەک خاوەنی کەشتی بووە؟
خوێنەری هێژا ئەمەوێت سەرنجتان بۆ مێژووی ئەو کەشتییە بەم چەند دێرە رابکێشم و چەند زانیارییەک بەپێی توانای خۆم لەسەر مێژووی ئەو کەشتەیە بنووسم.

کەشتی کوردستان و کۆمپانیای (Short Brothers Ltd., Sunderland)
کۆمپانیای شۆرت برەزەر کۆمپانیایەکی بەریتانییەو لەسەدەی 19 و لەساڵی 1850 لە باکووری خۆرهەڵاتی بەریتانیا لە شاری (Sunderland) کە نزیکە 20 کیلۆمەتر لە درووهام (Durham) و 16 کیلۆمەتر لە شاری نیوکاسڵ (Newcastle upon Tyne)ە دوورە ئەم کۆمپانیایە لەلایەن (George Short) دامەزراوە پاشانیش 4 لە کوڕەکانی دەبنە کۆمپانیۆنی باوکیان (هاوبەشی باوکیان) ، سەرەتا بەلەمی دارین و بچووکیان دروستکردووە، هەروەها لەساڵی 1871 یەکەم کەشتیی ئاسنینیان دروستکرد، ئەم کۆمپانیایە خاوەنی 300 کارمەند بووە لە ساڵی 1964 مایەپووچ دەرچووە و داخراو چیتر نەیانتوانی بەردەوامی بەکارەکانیان بدەن.

کەشتی کوردستان (KURDISTAN SS CARGO SHIP)
کەشتی کوردستان بەرهەمی کۆمپانیای (Short Brothers Ltd., Sunderland) لەڕێکەوتی 25-03-1895 دروستکراوە
درێژیی کەشتی کوردستان 325,2 فیت بووە هەروەها پانتایی کەشتییەکە 43.1 فیت بووە، هەروەها قووڵی 24,7 ft و بەرزییەکەی 16.9 فیت بووە.

بزوێنەرکەی لەلایەن (J. Dickinson) دروستکراوە.
قەبارەی بزووینەرەکە T3cyl (23.5, 39, 64 x 42in), 266nhp, واتا 266 هێزی ئەسپی هەبووە، یەک پانکە یان یەک پەروانەی مسی هەبووە لە کۆتا خاڵی درێژی کەشتیەکەدا.
ئەم کەشتییە یەکەمجار لەلایەن کۆمپانیای (Hindustan Steam Shipping Co. Ltd. – JW Squance & Co., Sunderland) خاوەندارێتیان کردووە، جگە لەوان چەند کەسێکی تر لە ساڵەکانی 1907 و 1912 خاوەنی بوون و دواجاریش لەساڵی 1921دا فرۆشراوە بە(Fratelli Lavarello fu.
کاتی نوقم بوونی کەشتی کوردستان.
کەشتی کوردستان لە رێکەوتی 03-09-1926 لە کەناڵی ئینگلزی پاش رووداوێکی بەرکەوتن (تامپۆن) لەگەڵ کەشتییەکی فەرەنساییدا ژێر ئاودەکەویت و بەهۆی ئەو کارەساتەوە لە کۆی 56 کەس لە سەرنشینەکانی 10 کەسیان گیان لەدەست دەدەن و ئەوانی تر رزگار دەکرێن.
ئەوەی نەزانراوە لەدوای ئەو رووداوە ئایا کەشتێیەکە دووبارە چاککراوەتەوە یان کەشتیەکی تر بەهەمان قەبارە و بەهەمان ناو بەرهەم هاتووە.

لە پەرتووکی (British Merchant Ships Sunk by U-boat in World War One)
کە لەلایەن: (A.J. Tennent) لەلاپەرە 59 دا ئاماژە بەوە دەکات لەلایەن ژێردەریایی ئەڵمانی (Submarine غواصەی سەردەمی نازییەکان لە جەنگی دووەمی جیهاندا لە رێکەوتی 10-12-1941 لە کاتژمێر 23:54 چرکەدا لە دەریای باکووری ئەتلانتیک (North Atlantic) تێکدەشکێنریت لە کاتژمێژ 23:57 ژێر ئاو دەکەویت جگە لە (William Fearon McMillan و Roy Gill) حەوت لەسەرنشینەکانی بەهۆی ئەم رووداوەوە دەمرن کەشتیوانەکە و 45 کارگوزار سەرنشینی کەشتییەکە لەلایەن (HMS Kingcup (K 33 رزگار دەکرێن.

تێبینی: بەگوێرەی بەدواداچوون و هەندێک لە سەرچاوەکان کە تەواو دڵنیانین لە دروستییان، ئەم کەشتییە تەنها کەشتییەک نەبووە بە ناوی کوردستان، زۆرێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەدوای مێژووی ژێرئاو کەوتنی کەشتیی کوردستانەوە، کەشتییەکی تر بە فۆرمێکی جیاوازتر لەوەی دیکە دەرکەوتووە، پێدەچیت پاش رووداوەکە جارێکی تر نۆژەن کرابێتەوە، یاخود لەبەر ناوبانگی کەشتی یەکەم، کەشتییەکی نوێ بە هەمان ناو دروست کرابێت بۆ بازرگانی.

سەرچاوەکان:
British Merchant Ships uboat wrecksite.eu sunderlandshipswikipedia shipsnostalgia oulton.cwa/newsships

print

 331 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*