سەرەکی » زانست » عەدەسە (لینز) بەكارمەهێنە

بۆ ئەوەی لە كۆرۆنا پارێزراو بیت

عەدەسە (لینز) بەكارمەهێنە

پسپۆڕانی تەندروستیی رایدەگەیەنن: بەكارهێنانی هاوێنە یان (لینز) مەترسیی تووشبوون بە كۆرۆنا زیاتر دەكات و لە بری ئەوە بەكارهێنانی چاویلكە سەلامەتترە.

رێكخراوە تەندروستییەكان و لەوانەش رێكخراوی تەندروستیی جیهان و دامەزراوەی نیشتمانیی بۆ خزمەتەگوزایی تەندروستیی لە بریتانیا لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تائێستا لە یەكێك لە رێنماییەكانیاندا جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە دەست نەدرێت لە رووخسارەوە و بە تایبەتیش چاو و دەم و لووت بۆئەوەی ڤایرۆسەكە بڵاونەبێتەوە.
لەم سۆنگەیەشەوە رەنگە ئەوانەی ( لینز) یان (هاوێنە) بەكاردەهێنن لە هەموو كەس زیاتر دەستیان ببەن بۆ دەم و چاویان، بۆیە ئەوان لە هەمووان زیاتر لەبەردەم مەترسیی تووشبووندان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەمبارەیەشەوە د. سونال تولسی لە ئەكادیمیای ئەمریكا بۆ نەخۆشییەكانی چاو دەڵێت: “گۆرینی هاوێنە(لینز) بۆ چاویلكە وا دەكات خرووی دەوری چاو كەمتر بێتەوە و كەسەكە پێویست نەكات ئەوەندە دەست بۆ چاوی بەرێت، جگە لەوەش چاویلكە چاو زیاتر دەپارێزێت ئەگەر هاتوو كەسێك لە نزیك كەسی چاویلكە لە چاوەوە كۆكی یان پژمی، ئەوا چاویلکەکە ناهێڵێت پڕژەكان بە ئاسانی بچێتە ناو چاوی کەسەکەوە”.

(وانگ جوانگفا) پزیشکی پسپۆڕی كۆئەندامی هەناسە کە خەڵكی چینە و یەكێك بووە لەوانەی كە لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرنادا تووشی بووە، لەو بڕوایەدایە كە لە رێگەی چاوییەوە تووشی ئەو ڤایرۆسە بووە كاتێك لە كلینیكەكەی چارەسەری بۆ تووشبوویەك كردووە.
ئەو دەڵێت: “سەرەتا چاوم هەوی كرد، بەرلەوەی هیچ نیشانەیەكم لێ دەربكەوێت و حاڵەتەكەم دەستنیشان بكرێت، ئەویش لەبەر ئەوە بوو كە چاویلكەی خۆپارێزیم بەكارنەهێنابوو”.
وەك شارەزایانی تەندروستیی دەڵێن:” ئەگەر كەسێك ناچار بوو لینز بەكاربهێنێت، ئەوا سەرەتا دەبێت دەستەكانی بە ئاو و سابوون بشوات و پێویستە دەرمانی تایبەتیش بەكاربهێنێت بۆئەوەی چاوەكانی زوو زوو نەخورێنێت”.

سەرچاوە: Ghadi news

print

 11 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*